حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەیەوێت، لەگەڵ حکوومەتی عێراق لەسەر ھەموو کێشەکان رێککەوتنی کۆتایی بکات.
لهمبارهشهوه حەسەن ئالی، سەرۆکی لێژنەی ھەرێمەکان لە پەرلەمانی عێراق دهڵێت: لە کۆبوونەوەی سەرەتای ئەم ھەفتەیەی نێوان ھەردوو حکوومەت ئەو پرسە باسکراوە، کە پێویستە کێشەکان بە رێککەوتن کۆتاییان پێبێت، چونکە وهك ئاماژهی پێ دهدات، دۆخی عێراق بەرگەی کێشەی زیاتر ناگرێت.
لهكاتێكیشدا حكوومهتی ئێستای عێراق و ئەو حکوومەتەی دوای ئەوەش کە پێکدەھێندرێت، تا ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق لە دۆخی کاربەرێکەر دەمێنێتەوە، بەڵام وهك عوسمان وەیسی، شارەزای بواری دەستوور جهخت دهكاتهوه، ئهو حكوومهته دەتوانێت رێککەوتن لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بكات، چونکە رێککەوتنەکە لە چوارچێوەی دەوڵهتێکی فیدراڵە و رێککەوتنی نێودەوڵەتی نییە.
ههروهها دەڵێت: حكوومەتی ئێستای عێراق دەتوانێت بڕیار بدات و كێشەكان چارەسەر بكات، و ئەو گرفتانەشی كه ھەن كەڵەكەبووی حكوومەتەكانی دیكەن و دەكرێت چارەسەر بكرێن.
پێشتر حكوومهتی ھەرێم لەسەر بودجە و نەوت لەگەڵ حکوومەتی عێراق گەیشتە رێککەوتن، ئێستا چاوەرێن رێککەوتنەکە جێبەجێبکرێت، بریاریشە پەرلەمان و حکوومەتی ھەرێم لەسەر رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا کۆبوونەوەیەك لە نێوان خۆیاندا ئەنجامبدەن.