ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبەرواری 4\9\2019 كۆبۆوە، كە تێیدا سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی ڕاسپارد، كە پێش هاتنی وەرزی زستان نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دابەشبكرێت، كە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەكان دەستپێبكرێت 46 .ڕۆژ تێدەپەڕێت بەسەر بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیراندا بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا، بەڵام تاكو ئێستا ئەم بڕیارە جێبەجێنەكراوە. هاوڵاتییان هیتەر یان زۆپا و گەرمكەرەوەی جیاواز بەكاردەهێنن، بەڵام هێشتا دابەشكردنی نەوت دەستیپێنەكردووە.

***

لەئێستادا لەشاری سلێمانی نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی بەغداد بە 135 هەزار دینارە، بەرمیلێك نەوتی سپی بازیان بە 130 هەزار دینارە، و بەرمیلێك نەوتی سپی كەركوك بە 125 هەزار دینارە. لەناوچە شاخاوییەكان جیاواز لەناو شارەكان لەسەرەتای مانگی دەوە كەشەكەیان ساردی كردووە، بەنمونە پێنجوێن نزیكی مانگێكە شەوان هیتەر یان زۆپا بۆ خۆگەرمكردنەوە بەكاردەهێنن.

***

لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی پشتی بەحكومەتی ئێراق بەستووە، كە ڕۆژانە چەند تەنكەر نەوتێكی بۆ بنێرێت و بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشیبكات، بۆیە ئەمساڵیش هاوشێوەی پێشتر حكومەتی هەرێم چاوەڕێی حكومەتی عیراق دەكات، كە نەوتی بۆ بنێرێت.

***

لەوبارەیەوە كەریم عەلی سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و سەرچاوە سروشتییەكان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتی: حكومەتی ئێراق وەك خێرێك بەشە نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بەهاوڵاتی دەفرۆشرێتەوە، ئەمەش ناتوانرێت بەتەواوی پشتی پێببەسترێت، چونكە ئەو بەشە نەوتە دیاریكراو نییە و مانگانە یان ساڵانە دەگۆڕێت. تاكو ئێستا ڕوون نییە كەی ئەم بەشە نەوتە لە ئێراقەوە دێت یان چۆن دێت، بەڵام ئەوەی بیستبێتیان لەمانگی یازدەوە دەست بەناردنی دەكەن.

***

نرخی نەوت سپی لەساڵی پاردا گەیشتە 165 هەزار دینار، بەڵام ئەم نرخە بەهۆی ئاسایی بوونەوەی دۆخی كوردستان و دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا ئەم نرخە دابەزییەوە، لەئەمساڵیشدا پێناچێت نرخ زیاتر بەرزبێتەوە، بەهۆی ئەوەی هەم حكومەتی هەرێم و هەم حكومەتی ئێراق نیازی دابەشكردنی نەوتی سپییان هەیە.

***

كامەران حەمە ئەمین نەوت فرۆش دەڵێ نرخی نەوت بەراورد بەمانگی تەمووز زۆر گران نەبووە، تەنها نزیكی 10 هەزار بەرزبۆتەوە. ئەگەر حكومەتی هەرێم وەك ساڵانی پێشوو بەخاوی نەوتی سپی دابەشبكات، تاڕادەیەك نرخی نەوت لەم نرخەی ئێستادا دەمێنێتەوە و بەرز نابێتەوە، واتە زۆر دانابەزێت، بەڵام ئەگەر بڕێك نەوتی زۆری لەبەردەستبێت و لەماوەیەكی كەمدا هەموو نەوتی شار دابەشبكات، بێگومان كاریگەری لەسەر نرخی نەوت دەبێت و نرخەكەی دادەبەزێت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی