هێشتا بە تەواوی زیندانی غوێرانی حەسەکە کۆنترۆڵنەکراوە کە چەکداری داعش لە دوێنێوە دەرگایان شکاندووە و ژمارەیەکیان هەڵهاتوون. دژەتیرۆر و هاوپەیمانان گەمارۆی بەندینخانەکەیان داوە. نزیکەی پێنج هەزار چەکداری داعش لە زیندانەکەدان و خەڵکی 54 وڵاتی جیهانن.

رووبار حەسەن، بەڕێوەبەری بەندیخانەی غوێران لەمبارەوە وتی: کامێراکانی چاودێری و دەرگاکانیان شکاندوون و دیوارەکانیان رووخاندوون. ئێستا دەستمان بە بەدواداچوون و گەڕان کردووە بۆ دۆزینەوەی ئەوانەی هەڵهاتوون و خۆیان شاردووەتەوە.

هێزی دژەتیرۆری هەسەدە(باڵی سوری پەکەکە) راستەوخۆ بەدەمەوە هاتوون و گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی زیندانیش لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، هیچ زیندانییەک هەڵنەهاتووە.

هێزەکانی هەسەدەیش چواردەوری زیندانەکەیان داوە و فڕۆکەی هاوپەیمانانیش لە ئاسمانەوە چاودێری دەکەن.

تەنیا لە مانگێکدا ئەوە سێیەمین یاخیبوونی زیندانییەکانی داعشە لەو بەندیخانە.

بەر لە ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر سەرێ کانی و گرێ سپی، چوار هەزار و 500 کەس بەندیخانەی حەسەکەیان دەپاراست، بەڵام ئێستا دوو هەزار کەس ئەو کارە دەکەن.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی