کۆڤاری واشنگتۆن ئگزامینر بەئاماژە بە بڕیاری دادگای بەلژیک لەبارەی پەکەکەوە ک گرووپێکی تێرۆریستی نییە داوای لە دەزگا دادوەرییەکانی ئەمریکا کرد جیا لە لە هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیا بەگوێرەی یاسای ئەمریکا لەبارەی کردەوەکانی پەکەکەوە لێکۆڵین بکات و ئەم گرووپە لە لیستی تێرۆر دەربێنێت.

لەم دوایانە دادگایەکی بەلژیک بەپێچەوانەی بڕیاری دەوڵەت جەختی کردەوەکە ناکرێت پەکەکە وەک تێرۆریست ناودێر بکرێت.

گۆڤاری واشنگتۆن ئگزامینرداوای لە ئەمریکا کردوور کە لەمبارەوە پێداچوون بە بڕیارەکەیدا بکات و پەکەکە لەلیستی تێرۆر دەبێنێت.

لەگەڵ ئەمەش ئەم گۆڤارە جەختی کردۆتەوە کە بوونی پێوانێک بەمجۆرە بەواتای بێ تاوان  بوونی پەکەکە لە تاوان نییە چوونکە هەزران کەس لە شەڕی خوێناوی پەکەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا گیانیان بەخت کردووە و ئێستاش هەڵوەکانی ئازادی کوردستان باڵی ئەم گرووپەیە.

ئەم گۆڤارە پێی وایە بەلەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە سیستمی دادوەری تورکیا سەربەخۆ نییە و بەدڵی دەوڵەت بڕیار دەردەکات بۆیە دەزگای دادوەری ناتوانێت بڕیارێکی راستەقینە لەمبارەوە بدات و دەوڵەتانی رۆژئاوایی نابێت بە بڕیاری ئەم دەزگایە رازی بن و یا ئەوەی کە ئەندامی ناتۆیە بەهەند وەربگیردرێت و پەکەکە لەلیستی تێرۆر بکرێت. بەڵکوو پێویستە ئەمریکاش بەگوێرەی یاساکانی خۆی لەبارەی پەکەکەوە بڕیار دەربکات. ئەمە دەبێتە هۆی کرانەوەی رێگای دیپلۆماتیک لەگەڵ کوردانی سوریا و چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەو ناوچەیە.

ئەم گۆڤارە شیمانەی ئەوەی کردووە کە لەوانەیە هەڵوێستی ئەمریکا بگۆڕدرێت و رەوتی ئاشتی دەست پێبکاتەوە و بۆیە ئامۆژگاری بەرپرسانی ئەمریکی دەکات تا بەرژەوەندییانی ئەمریکا لەچاو بەرژەوەندیەکانی تورکیا گەورەتر و بەهەندتر وەربگرن.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی