سیناتۆر لیندسی گراهام په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌زڵووم کۆبانێ فه‌رمانده‌ی باڵی سوری پەکەکە ناسراو بە هەسەدەوە ئه‌نجام دا و له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا خواستی خۆی بۆ به‌رده‌وامی پشتیوانییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ کورده‌کان ڕاگه‌یاند.

لیندسی گراهام سیناتۆری کۆماریخوازی ئه‌مریکا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ توویته‌ر باسی له‌ گفتوگۆوه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ مه‌زڵووم کۆبانێ فه‌رمانده‌ی هەسەدە ناسراو به‌ هێزی سووریای دیموکرات کرد. هۆی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ کۆبانێ بۆ ساڵوه‌گه‌ڕی ئازادکردنی باغۆز له‌ سووریا له‌ بنده‌ستی داعش به‌ هاوکاری کورد و هاوپه‌یمانان گه‌ڕانده‌وه‌.

سیناتۆره‌ کۆماریخوازه‌که‌ی ئه‌مریکا په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ کۆبانێ به‌ باش وه‌سف کرد و گوتی: هێزی سووریای دیموکرات بۆ ڕووخاندنی خه‌لافه‌تی داعش یارمه‌تییێکی زۆری ئێمه‌یان دا و به‌شداری له‌گه‌ڵ ئه‌وان یارمه‌تیده‌ری دابین‌کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا ده‌بێت.

گراهام نیگه‌رانی خۆیشی له‌ ئاماده‌بوونی ڕووسیا له‌ باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌ربڕی و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به‌ هه‌وڵێک بۆ زاڵبوون له‌سه‌ر نه‌وتی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد و ئه‌مریکا وه‌سف کرد.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی