پارلمانی دێمۆکراتیکی سوریا بە بڵاوکردنەوەی بەیانیەیەک رایگەیاند: ئامادەین تا لەگەڵ دەمیشق لەسەر بنەمای پاراستنی سەروەری خاکی سوریا و پاراستنی دەسەڵاتەکەی بە بێ مەرج گفتگۆ بکەین.

***

پارلمانی دێمۆکراتیکی سوریا لەم بەیانیەدا بە ئاماژە بە قسەکانی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا بە باش نرخاندنی قسەکانی وتی: وەک پارلمانی دێمۆکراتیکی سوریا جارێکی دیکە ئامادەبوونی خۆمان بۆ گفتگۆ لەگەڵ دەسەڵاتی سوریا لەسەر بنەمای رێککەوتنی دێمۆکراتیک رادەگەینین. گوێمان لەقسەکانی بەشار ئەسەد بوو. هەرچەند بۆچوونی جیاواز هەیە بەڵام هیچ ئاستەنگێک بۆ گفتگۆ کردن و هەروەها دابەشکردنی وڵات و لەناوبردنی هەڕەشەکانی تورکیا نییە.

***

لەدرێژەی بەیانیەکەدا هاتووە: دۆخێک کە ئستا لە سوریا دا هەیە کۆمەڵکوژکردن و خاپوورییە. ئێمە ئامادەین لەپێناو پاراستنی سەروەری خاکی سوریا و پاراستنی دەسەڵاتی هەنووکەیی هیچ پێش مەرجێکمان نییە. هەڵوێستمان لەسەرەتای قەیرانەکەوە تا ئێستا هیچ تۆفێریکی نەکردووە. ئەگەر دەمیشق بە چاوێکی پۆزەتیڤ لە گۆڕانکاریەکان بڕوانێت ئەوە ئێمەش پێشوازی لێدەکەین. ئێمە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان و هەرورها رزگار کردنی وڵاتی سوریا ئامادەین. سوپای دێمۆکراتیکی سوریا ئیرادەی خەڵکە لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی