ساڵح موسلیم سه‌رۆکی پێشووی پارتی یه‌کێتیی دیموکراتی سووریا (PYD) و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و حیزبه (باڵي سوري په که که) به گۆڤاری “ستارس ئه‌ند سترایپس”ی ڕاگه‌یاندووه که ڕووسیا به‌رپرسی شکسته‌کانی کوردی سووریایه. ناوبراو ڕووسیا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌کات که به شێوه‌ی نهێنی هاوکاری له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌کات و پاڵپشتی له دانووستانی کورد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا ده‌رباره‌ی جێگیرکردنی سیسته‌می خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر ناکات.
***
ئه‌م سه رکرده ي په که که له درێژه دا وتي: ئێمه چاوهڕوانییێکی دیکه‌مان له ڕووسیا بوو. له کاتێکدا هێزه‌کانی ڕووسیا هاتنه سووریا ئێمه ده‌مانویست ئه‌وان گوشار بخه‌نه سه‌ر ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێچاری سیاسی بۆ قه‌یرانی ئه‌و وڵاته قبووڵ بکات.
***
ناوبراو سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی هێزی ئه‌مریکا له سووریا که وه‌ک هاوپه‌یمانی په‌كه‌كه له سوريا ده ڵێت: لانیکه‌م ئه‌وان بۆ ماوه‌ى یه‌ک یان دوو ساڵىتریش له سووریا ده‌مێننه‌وه. ئه‌گه‌ر هێزی ئه‌مریکا یان هاوپه‌یمانان له سووریا بمێننه‌وه پشتیوانییێکه بۆ کورد و له‌و دوو ساڵه‌دا ناوچه‌که‌مان ئارام ده‌بێت و ڕێگری له هێرشی زه‌وینی و ئاسمانی تورکیا بۆ سه‌ر ئێمه ده‌که‌ن. مانگی دیسێمبێری ڕابردوو کوردی سووریا پێشنیازی جێگیرکردنی سیسته‌می لامه‌رکه‌زییه‌تی سووریای به ڕووسیا دا و ڕووسیاش به‌ڵێنی به کورد دا که ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ده‌خاته به‌ر باس و لێکدانه‌وه به‌ڵام تاوه‌کوو ئێستا هیچ وه‌ڵامێک له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریاوه به کورد نه‌دراوه‌ته‌وه.
***
سهركردهي باڵي سوري په که که (په‌يه‌ده) له‌باره‌ی نێوبژیڤانیی ڕووسیا له نێوان تورکیا و سووریاش ده‌ڵێت: ئه‌م بابه‌ته نیگه‌رانی په‌كه‌كه چاره‌سه‌ر ناکات چوونکه ڕووسیا په‌یوه‌ندییێکی نزیکی له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌یه و هه‌وڵه‌کانی بۆ به‌جێهێنانی ڕه‌زامه‌ندی تورکیا چڕ ده‌کاته‌وه.