ئیبراهیم کالین وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە وتەکانیدا ڕەخنەی گرت لە ڕووسیا و ئەمەریکا لەبارەی جێبەجێ نەکردنی بەڵێنەکانیان سەبارەت بە باکووری سووریا.
***
ناوبراو ئاماژەی دا بە ڕێککەوتنی ئەمدواییەی ئەنقەرە لەگەڵ ڕووسیا و ئەمەریکا و وتی: جارێکی دیکە جەخت دەکەمەوە، ئەمەریکا وەکوو لایەنی ڕێککەوتنی 17ی ئۆکتەوبر و ڕووسیا وەکوو لایەنی ڕێککەوتنی سۆچی لە 22ی ئاکتەوبر دەبێت بەڵێنەکانیان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا جێبەجێ بکەن.
***
ئەم وتانە لە حاڵێکدایە کە مەولوود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا چەند ڕۆژ پێش ئێستا هەڕەشەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی نوێی لە باکووری سووریا کرد و ڕایگەیاند: تورکیا لەبارەی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ ڕووسیا و ئەمەریکا ئەوەی کە دەبوو ئەنجامی داوە هەروەها کە پاش ڕێککەوتنی بێ ئەنجام لەگەڵ ئەمەریکا ئۆپەراسیۆنی سەربازیمان بەڕێوەبرد.