ماوەیەکە لە خوارووی ناحیەی زوماری سەر بە قەزای شنگال، دەست بە دروستکردنی کەمپێک کراوە کە بەپێی هەندێ سەرچاوەی زانیاری، کەمپەکە بۆ نیشتەجێکردنی ئەو داعشانەیە کە ئێستا لە کەمپی هۆلی سووریادان. دروستکردنی ئەو کەمپە بە بڕیاری حکوومەتی عێراقە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، چەکدارانی پەکەکە و حەشدی شەعبی لەو ناوچەیە هاوکاریی دروستکردنی کەمپەکەن. كەمپی هۆل لە سووریا، یەكێكە لە كەمپە مەترسیدارەكانی دەستبەسەركراوانی پاشماوەكانی داعش، ئێستا هەزاران ژن و منداڵی ئەندامانی داعشی تێدایە.


لەمبارەیەوە، شێخ شامۆ، نوێنەری پێشووی ئێزدییەکان لە پەرلەمانی کوردستان رای گەیاند، ئاگاداری دروستکردنی ئەو کەمپەین لە شنگال و ئەوەش نیگەرانی و ناڕەزایی زۆری ئێزدییەکانی لێ کەوتووەتەوە، ئەوە بێڕێزییە بەرامبەر بە قوربانیدان و جینۆسایدی خەڵکی شنگال، کە هەر خاوەنی ئەو کەسانە وایان بەسەر شنگالدا هێناوە، بێڕێزییە لەبەرامبەر بە خوێنی پێشمەرگە کە ئەو ناوچەیەی لە دەستی داعش رزگار کرد، ئاخر چۆن ئەو خاکە قبووڵ دەکات کەمپی دوژمن بێتە سەری، کە مەترسی هەیە ئەو کەسانە هێشتا پەیوەندییان بە رێکخستنەکانی داعشەوە مابێت“.


شامۆ لەدرێژەدا وتی: دروستکردنی ئەو کەمپە نیگەرانی و ترسی گەورەی بۆ ئێزدییەکان دروست کردووە لەوەی داهاتوو شنگال بۆ ئێزدییەکان نەگەڕێتەوە، بەتاییەتی ئەوانەی لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستانن بێ هیوا بوون لە گەڕانەوە، بەپێچەوانەوە، دەبوو حکوومەتی عێراق ئەو ناوچەیە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان ئاوەدان بکاتەوە، بەڵام هاتووە کارێک دەکات کە ئێزدییەکان نەگەڕێنەوە، ئەوەش دەرخەری ئەو راستییەیە کە ئەجێندایەک لەدەرەوەی حکوومەتی عێراق، کە عێراق بەڕێوە دەبات، دەیەوێ ئێزدییەکان نەگەڕێنەوە سەر خاکی خۆیان.

پێشتریش هەواڵ و بەڵگەی زۆر بڵاو بووەوە لەبارەی ئەوەی کە دەگوترا گوایا پەکەکە پارە لە داعشییەکان وەردەگرێت و ئازادیان دەکات. ئەم کەمپەش کە باسی دەکرێت لەژێر کۆنترۆڵی باڵی پەکەکە لەسوریادایە و وەک دەگوترێت بۆ رادەست کردن و گواستنەوەیان بۆ شنگال هاوکاری دەکرێت و پارەش وەردەگرێت.

برچسب ها : , , ,

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی