سه‌رۆک کۆماری عێراق له نامه‌یه‌کدا بۆ په‌رله‌مانی
ئه‌م وڵاته ڕایگه‌یاندووه که ئاماده‌یه ده‌ست له کار بکێشێته‌وه. هاوکات که‌ناڵی
ئەلعهد باسی
ئه‌وه‌یکردووه که گوشاره‌کانی ئه‌مریکا بووه‌ته ڕێگر له‌وه‌ی که سه‌رۆک کۆمار
کاندیدی هاوپه‌یمانی بونیادنانه‌وه بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ ڕابسپێرێت.
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق نامه‌یه‌کی
ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته کردووه و ڕایگه‌یاندووه که ئاماده‌یه واز
له پۆسته‌که‌ی بێنێت.
سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌و نامه‌یه‌دا ڕایگه‌یاندووه
که کاندیدی هاوپه‌یمانی بونیادنانه‌وه بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ ڕاناسپێرێت.
هاوکات که‌ناڵی العهد به‌رهه‌م ساڵحی به
پێشێلکردنی ده‌ستووری عێراق تۆمه‌تبار کردووه. له ڕاپۆرتێکی ئه‌و که‌ناڵه‌دا
هاتووه که پاش داواکه‌ی سه‌رۆک کۆمار، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق به فه‌رمی
هاوپه‌یمانی بونیادنانه‌وه‌ی وه‌ک فراکسیۆنی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان ناساند به‌ڵام به‌رهه‌م
ساڵح هێشتا ئاماده نییه ئه‌سعه‌د عیدانی وه‌ک کاندیدی سه‌رۆک وه‌زیران ده‌ستنیشان
بکات.
ئه‌و که‌ناڵه ڕایگه‌یاندووه که سه‌رۆک کۆمار
گوشارێکی زۆری ئه‌مریکییه‌کانی له سه‌ره که کاندیدی بونیادنانه‌وه وه‌ک سه‌رۆک
وه‌زیرانی نوێی عێراق ڕانهسپێرێت.
هوشام سوهه‌یل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند
که په‌رله‌مان ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆمار ده‌رنابڕێت. سه‌رۆک کۆمار له ئێستادا گوشارێکی زۆری ناوخۆیی و ده‌ره‌کی له سه‌ره. ئه‌گه‌ر سه‌رۆک کۆمار ده‌ست له ئه‌رکه‌که‌ی هه‌ڵبگرێت، عێراق ده‌چێته
قۆناغی بۆشایی یاساییه‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه حامید موسه‌وی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی
عێراق ڕایگه‌یاندووه که به‌رهه‌م ساڵح گوشارێکی زۆری ده‌ره‌کی له سه‌ره تا ده‌ست
له کار بکێشێته‌وه. باس کردنی سه‌رۆک کۆمار له
ده‌ست له کار کێشانه‌وه، قبووڵنه‌کردنی ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه ده‌بێت که که‌وتووه‌ته
ئه‌ستۆی.
هۆشیار عه‌بدووڵا ئه‌ندامی
فراکسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاندووه که به‌رهه‌م
ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق له نامه‌که‌یدا بۆ په‌رله‌مان ده‌ستی له کار نه‌کێشاوه‌ته‌وه
به‌ڵکوو ته‌نیا ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی ده‌ربڕیوه که نیازی ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی
هه‌یه. جیاوازییه‌کی زۆر له نێوان وشه‌ی ده‌ست له کار
کێشانه‌وه و ئاماده‌یی بۆ ده‌ست له کار کێشانه‌وه هه‌یه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی
عێراق وتی: ئه‌گه‌ر سه‌رۆک کۆماری نیازی ئه‌وه‌ی نییه که کاندیدی فراکسیۆنی
زۆرینه یان هه‌ر فراکسیۆنێکی دیکه بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ ده‌ستنیشان بکات،
پێویسته له گه‌ڵ په‌رله‌مان و دادگای باڵا وتووێژ بکات و چیدی کات به نامه
نووسینه‌کانه‌وه به فیڕۆ نه‌درێت. ئێستاش هیچ ڕێگایه‌ک له به‌رده‌مدا نییه، ته‌نیا
ئه‌وه‌ی نه‌بێت که حکومه‌تی سه‌ربه‌خۆی کاتی پێک بێت و ئاماده‌کاری بۆ به‌ڕێوه‌چوونی
هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بکات.