پارتی لەهەوڵدایە پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و لەسەر دۆسیەی بەرتیلەكەی روز نەفت و گیر خواردنی ملیارێك دۆلاری هەرێم لە لوبنان پارێزبەندی لە دوو پەرلەمانتار بسێنێتەوە.
سەرچاوەیەك لە فراكسیۆنی یەكێتی لەمبارەوە راگەیاند: لە چەند رۆژی رابردوودا پارتی گوشارێكی زۆری لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كردووە بۆ ئەوەی بە زوترین كات كۆبونەوەیەك رێك بخات. ئامانجی پارتی لەو كۆبونەوەیە ئەوەیە پارێزبەندی لە هەریەكە لە سۆران عومەر و سەركۆ ئازاد گەڵاڵی وەربگرێتەوە لەسەر دۆسیەی گیرخواردنی یەك ملیار دۆلارەكەی هەرێم لە بانكێكی لوبنان و پارەی 250 ملیۆن دۆلارەبەرتیلەكەی روزنەفت.
لە ئێٍستادا كە قەدەغەی هاتوچۆیە و سەرجەم دەزگاكان لە پشووی فەرمیدان، سەرۆكی حكومەتی هەرێم داوای لێكۆڵینەوەی یاسایی كردووە لەو دوو دۆسیەیە، بۆ ئەوەش داوای كردووە ئەو دوو پەرلەمانتارە بەو هۆیەوە پارێز بەندیان لێوەربگیرێتەوە.