دژ بە سەپاندنی گەمارۆی بینین بەسەر ئۆجەلان، ژماره يه ک له ئه ندام و لايه نگراني په که که مانيان له خواردن گرتووه بۆيه ئه م رێگادان به پارێزه راني ئۆجالان بۆ بينيني دواي 8 ساڵ ده به ستنه وه به م چالاکي مانگرتنه وه به ڵام ئه وه ي راستي بێت په يوه نديه کي به م پرسه وه نييه ھه روه ک چۆن به رپرساني تورکياش دووپاتي ده که نه وه که ئه مه به شێکه له به رنامه و سياسه تي ناوخۆي تورکيا.
***
عەبدولحەمید گوڵ وەزیری دادی توركیا لە ڕێوڕەسمێكی بەربانگكردنەوەدا ڕایگەیاند، دیدارەكانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان هیچ پەیوەندی بە پرۆسەی چارەسەری و هەڵبژاردنەكانی توركیاوە نییە جگه لهوهیش كار لەسەر گۆڕانكاری لە یاسای تیرۆر دەكەین. ناوبراو لەبارەی هەندێك گۆڕانكاری یاسایی و چاكسازی ڕوونیكردەوە چاكسازییەكە نەخشەڕێگایەكە بۆ ئازادی زیاتر، فراوانتربوونی دیموكراتی و زیاتر پاراستنی ماف و ئازادییەكان لە توركیا.
***
گول، ڕەتی كردهوە لابردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجەلان و دەستپێ كردنەوەی دیدار و گفتوگۆكان پێوەندی بە هەڵبژاردن و پرۆسەی ئاشتییەوە هەبێت و وتي: وڵاتەكەم دەیەوێت گۆڕانكاری لە یاسای تیرۆر بكات، ئهوهى ئێمه دهستمان داوهتێ چاكسازییە، كە نەخشەڕێگایەكە بۆ ئازادی زیاتر، فراوانتربوونی دیموكراتی و زیاتر پاراستنی ماف و ئازادییەكان لە توركیا.
***
ئۆجەلا لە ئۆپراسیۆنێكی نێودەوڵەتی بە بەشداری چەندان وڵات، ساڵی 1999 لە كینیا دەگیرێت و پاشان دەگوازرێتەوە بۆ توركیا. ناوبراو ھه ر له و رۆژانه ي سه ره تاوه په شيمان بوونه وه ي خۆي راگه ياندوو و ھه ر ئه مه بووه ھۆي ئه وه ي که تا چه ندين ساڵ دواي ئه وه به ئاساني رێگا به پارێزه راني بده ن که ھه رھه فته بيبينن و بڕياري له سێداره دانيشيان له سه ري لادا به ڵام ماوه ي 8 ساڵه که ئه م ره وته وه ستێنرا و تورکيا رێگاي پێنه دان سه رداني دوورگه ي ئمرالي بکه ن و چاويان به ئۆجالان بکه وێت که به بۆچووني کارناسان ئه مه بوشێک بوو له سياسه تي تورکيا بۆ دابڕيني په که که و ئوجالان له يه کتر و تا ڕاده يه کي زۆريش سه رکه وتوو بووه .