فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر وتبووی: دوای بەدواداچونمان بۆ نرخی ئەو نەوتەی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت، لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان بڕیارماندا بەکەمکردنەوەی بڕی 5 هەزار دینار لەو نرخەی دانراوە لەبەرامبەر یەک بەرمیل نەوت. غالب محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق سەبارەت بە كەمكردنەوەی نرخی ئەو نەوتەی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكرێت لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە، دەشڵێت:پارێزگای هەولێر پیاوەتی بە ئاوی حەمامەوە دەكات.

***

غالب محەمەد، سەبارەت بەو بڕیارەی پارێزگاری هەولێر، لە نوسینێكدا لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك لەژێر ناوی”پارێزگای هەولێر پیاوەتی بە ئاوی حەمامەوە دەكات” وتویەتی: ئەو نەوتەی بۆ ماڵان دابین کراوە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە، نرخی 216 لیتر نەوتی سپی(یەك بەرمیل) دەکاتە 31 هەزار دینار کە حکومەتی عێراق وەک پاڵپشتی ناردویەتی بۆ پارێزگاکانی هەرێم. بەڵام دوای ئەوەی ئەو نەوتە لەهەرێم تێکەڵ دەکەن بە نەوتی کواڵیتی خراپ و بەنرخێکی گرانتر دەیدەن بە هاوڵاتیان، دوای ئەوەیش وەک بڵیێت خێردەکەن، دەڵێن لە بەر بەرژەوەندی هاوڵاتیان نرخەکەمان کەم کردەوە! ناڵێت دزییەکەمان کەمتر کردەوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە بەدڵی خۆیان و کۆمیانیاکانیان نرخ دادەنێن نەک لە بەرژەوەندی خەڵک .

***

غالب محەمەد داوای لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم كردوە كە ئەو نەوتە بە نرخەكەی خۆی و نرخی گواستنەوەی كە كەمترە لە دو هەزار دینار بدرێت بە هاوڵاتیان چونکە ئەو نەوتە بۆ هاوڵاتیان دابین کراوە، نەک بۆ تاڵانکردن لەلایەن کۆمپانیاکانی حزب، ئەگەر بەو نرخە نەبێت ناچارمان دەکەن ناوی هەر پێنچ کۆمپانیاکەو چوار پارێزگاکە بە راپۆرتێکی تێر و تەسەل تەسلیمی دەستی دەستپاکی عێراق بکەین بۆ ئەوەی لێکۆڵێنەوە لەم گەندەڵییە بکەن.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی