گۆڕان و یەکێتی دوای کۆبوونەوەی هاوبەشیان لایەنگری خۆیان بۆ سیستمی ناناوەندگەری دەربڕی.
ماڵپەرێ فەرمی یەکێتی لەمبارەوە راپۆرتێکی بڵاوکردووتەوە کە تێدا باسی کۆبوونەوە هاوبەشەکەی کردووە و جەختی لەسەر دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان کردووتەوە و بە ئەرکی سەرەکی دەوڵەتی داناوە.
ئەم دوو پارتە رایانگەیاندووە کە هەنگاوی کرداری بۆ بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندی و متمانەی دوو لایەن لەنێوان خۆیاندا ئەنجام دەدەن.
لەکۆتایدا یەکێتی و گۆڕان باسیان لە لادانی سیستمی ناوەندگەرایی و پشتیوانی کردن لەسیستمی ناناوەندگەری بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕیوە.
ئەنجوومەنی شاری سلێمانی لەرۆژانی رابردوودا لەگەڵ وەرگرتنی نامەی 14 ئەندامی ئەنجوومەنەکە لەبارەی بەڕێوەبردنی سیستمی ناناوەندگەری لە دەسەڵاتی کوردستان و دانی دەسەڵاتی ئیداری و ئابووری زۆرتر بە سلێمانی لەسەر بنەمای کاری کابینەی نۆیەم، شاندێکیان بۆ پێداچوونی ئەم ویستە و راگەیاندنی بە دەسەڵات دیاری کرد.
داخواز بۆ ناناوەندگەری و وەرگرتنی دەسەڵاتی ئیداری و سیاسی بۆسلێمانی لەلایەن یەکێتی لەوانە کۆمیتەی سیاسی و نوێنەرانی ئەم پارتە لە ئەنجوومەنی شارەکە دوای توندبوونەوەی ناکۆکییەکان هات لەنێوان یەکێتی و پارتی.