ئاشنا عەبدڵڵا پەرلەمانتاری کوردستان لە فڕاکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان، دەڵێت: کاتێک پڕۆژە یاسای چاکسازی هاتە پەرلەمانی کوردستان ئێمە وەک فڕاکسیۆنی گۆڕان پشتیوانیمان کرد و وە دەنگیشمان پێدا.

ئاشنا وتیشی: داوا لە حکوومەت دەکەین پڕۆسەی چاکسازی خێرابکات ئێمەش وەک بزووتنەوەی گۆڕان و فڕاکسیۆنی گۆڕان پشتیوانی حکوومەتین، لە چاکسازی، پێویستە پەرلەمانتار چاودێری بڕگەبەبڕگەی جێبەجێکردنی یاسایی چاکسازی بکات بۆ ئەوەی وەک خۆی یاساکە جێبەجێ بکرێت.

ئەم نوێنەرە لەدرێژەدا دەڵێت: دەبێت حزبەکان و پەرلەمان پشتیوانی جێبەجێ کردنی یاسایی چاکسازی بکەن، ئێمە سێ فڕاکسیۆنی گەورە و فڕاکسیۆنەکانی تریش پشتیوانی یاساکەمان کردووە ئێستاش پێویستە هاوکاربین لە چونە بواری جێبەجێ کردنی یاساکە، نابێت کەس تەگەرە بخاتە بەردەم چاکسازی، خواستی هاوڵاتیانی کوردستانە سودی زۆری دەبێت بۆ زیادبوونی داهات.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی