ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر لەراپۆرتێكدا ئاماژەی بەوە كردوە، توركیا بە زۆرەملێ خێزانە ئاوارەكانی باكوری سوریا دەگوازێتەوە بۆ گرێسپی لە باكوری سوریا و بەمەش مەترسی گۆڕینی دیموگرافیای ئەو ناوچەیە ئارادایە.


بە گوێرەی ئەو راپۆرتەی ئەلمۆنیتەر، تائێستا توركیا سەدان كەسی لەناوچەكانی نزیك روباری فوڕاتەوە بۆ شارۆچكەی گرێسپی  لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا گواستوەتەوە.


بەپێی راپۆرتەكە گواستنەوەی ئەو خێزانانە لەسەر خواستی خۆیان نیەبە زۆرەملێیە و زۆرینەیان دەیانەوێت بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.


شارۆچكەی گرێسپی  لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2019-ەوە كەوتۆتە ژێر كۆنترۆڵی سوپای توركیا و گروپە توندڕەوە سوریەكانی هاوپەیمانی.


لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەخواستی توركیا كراوە بۆ جێگیركردنی دوو ملیۆن كەس لەو ناوچەیە و ئەمەشی بە هەوڵێك بۆ گۆڕینی دیموگرافیای باكوری سوریا ناوبردووە

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی