گۆڤاری زانکۆ کەمبریج بەنێوی Nationality Papers نووسی تورکیا دژبەری سەرەکییە بۆ ئەوەی کورد نەتوانن کەرکووک کۆنترۆڵ بکەنەوە و ئەمە دۆخێکی ئاڵۆزی لەدانوستاندەکان لەگەڵ بەغداد هێناوەتە ئاراوە.

ئەم گۆڤارە لە بابەتی خۆی لەئاداری 2020 باسی لەسەربەخۆیی کوردان لەئێراق، سوریا و تورکیا کردووە کە لەبەشێکی دا وەک بەشێک لە کێشەی گەیشتنی کورد بە سەربەخۆیی باسی کەرکووک و کێشەکانی کردووە.

لەبابەتەکەدا هاتووە کە پرسی کەرکووک زۆر ئاڵۆزە و یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکان کە رێگا نادات سەربەخۆیی کوردستان پێک بێت. تورکیاش سوورە لەسەر ئەوەی رێگا نەدات کەرکووک بەدەستی کورد کۆنترۆڵ بکرێتەوە. چوونکە ئەمە دەبێتە هۆی بەهیزبوونی کورد لە ئێراقدا. کوردانی کەرکووک لەلایەن رژیمی پێشووەوە پەراوێز خرابوون و وەک کەمینە چاویان لێدەکرا.

لەم بابەتەدا جەخت کراوە سەر ئەوەی کە کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکانی دیکەی ئێراق کاریگەریێکی زۆری لەسەر پرسی سەربەخۆیی کورد لەئێراقدا هەبوو و لەراستیدا ئەمە هۆکاری سەرەکی بۆ سەربەخۆیی کوردانە.

بابەتەکەی زانکۆی کەمبریج بە ئاماژە بەو مکانیزمە بۆ چارەسەرکردنی کێشە لەسەر ناوچە جێ ناکۆکەکان بە گونجاوی نابینێت و بەدووری دەزانێت دیاریکردنی دۆخی کۆتایی کەرکووک و پرسی سەربەخۆیی کوردانی ئێراق بەم زووانە چارەسەر بکرێت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی