ئەحمەدی حاجی رەشید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لەپەرلەمانی ئێراق دوای ئەوەی کە عەلاوی کشاویەوە لە پۆستی سەرۆک وەزیری لە پەیجەکەیدا لەفەیسبووک هۆکارەکانی شی کردووتەوە و بە چاوێکی رەخنە چاو لە هەڵوێسی کوردستان دەکات و بۆ خۆی پرسیار دەکات و وڵام دەداتەوە.

پرسی یەکەم: بۆ زۆرینەی کورد پشتگیری عەلاویان نەکرد؟

زۆر جار ئەم پرسیارانەمان ئاڕاستەی خۆمان ئەو کەسانە دەکرد لە تاوتووکردنی بابەتەکان سەبارەت بە ناڕەزایەتی کورد لەکابینەکەی محمد تۆفیق علاوی ،کەئایا هۆکار چی بوو کورد لەسەرەتاوە پێی ڕازی بوون و دانوستانیشیان لەگەڵ کرد چ بە گروپ و چ بە تاک لایەن و جوت لانیش .

ئایا ژمارەی وەزیرەکان کەم بوون لەوەی کە حکومەتی پێشوو داینابوو بۆ حیزبە دەسەڵاتدارەکان؟

بەدڵنیایەوە نە خێر چونکە محمد تۆفیق علاوی بەتایبەت لەکاتی دیداری ئێمە وەک گروپی (۱٥) دواتریش لەکۆبونەوەی شاندی هێزە کوردیەکان لە جەولەی دوەمدا نەرمی نواندبوو ، هەروەها بەناردنی پەیام لە ڕێگەی ڕاستەو خۆ بەناردنی بەڕێزان (هادی العامری ) و (فالح فیاز ) بۆ لای بەرپرسانی هەرێم ، لەگەڵ تەلەفون کردن بۆ بەرپرسە باڵاکانی هێزە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم هەروەها دانوستانی ڕاستەو خۆ لەگەڵ ئەو بەرپرسانەی کە لە دەوڵەتی فیدڕاڵدا هەن لەهەمانکاتدا بەڕێگەی ناڕاستەو خۆ لەڕێگەی کەسایەتیە سونەو شیعیەکانی ناوگۆڕەپانی سیاسی عێراق.
ژمارەی وەزیرەکانی کردبوو بە (٤) وەزیر کە یەکێکیان پلەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەبێت بۆ کاروباری هەرێم، کەلەحکومەتەکەی بەڕێز عادل عبدالمهدی تەنها (۳) وەزیری کورد هەبوون.

ئایا پشکی هەرێمی دەستکاری دەکرد لە بوجەوموچەی فەرمانبەران وشایستە داراییەکانی دیکە؟

بەدڵنیایەوە دیسان نەخێر ، چونکە لە کۆبونەوەی لەگەڵ شاندی ئێمە هەموو بەڵێنێکیدا کە موچەو شایستەداراییەکانی جوتیاران و پشکی پێشمەرگەش بپارێزێت دوری بخاتەوە لە کێشمەکێشی سیاسی ، هەمان بابەتیشی بەوەفدی هێزە کوردیەکان وتبوو ،جگە لەمانە بە دەنگی خۆی و تەلەفۆن پێی ڕاگەیاندین ئێمە وەک بەشێک لە گروپی (۱٥) کە ئامادەیە تەعەهدی خەتی بنوسێت بۆمان سەبارەت بە موچەی فەرمانبەران و پارەی جوتیاران و پشکی پێشمەرگە.

ئایا زۆرینەی هێزە کوردیەکان پشتیان نەگرت لەبەر هۆکاری ئەوە بوو ڕێزی بۆ تایبەتمەندی هەرێم دانەنا و مافە دەستوریەکانی هەرێمی هەڵدەوەشاندەوە ؟

ئەمەشیان نەخێر ،سەرەتا بابزانیین تایبەت مەندی هەرێم چییە ، زۆریش ئەم پرسیارەم کرد وەڵامم دەست نەکەوت ، بۆیە دەڵێم تایبەت مەندی هەرێم تەنها دەستور زەمانەت و گرەنتیەتی دەکات کە بەڕێز محمد تۆفیق دەڵێت پابەندم بەدەستورەوە ، یاخود تایبەت مەندی هەرێم لای هەندێ هێزی سیاسی ئەوە کە ئەو مەرجەعی هەموو کوردەو دەبێت تەنها لە ڕێگەی ئەوە دەرگا کراوەیە دانوستان ڕێگە پێدراوە.

ئایا گرفتەکە ئەوەیە کە بەرنامەی کاری حکومەت کرچ و کاڵەو باسی شایستەکانی هەرێمی نەکردوە ؟

وەڵامی ئەوەش نەخێرە چونکە پشتگیری لەحکومەتەکەی عادل عبدالمهدی بەتەواوی کرابوو بەبێ ئەوەی بەرنامەی کار بینرابێت ، ڕاستریش ئەوەیە کە ئەگەر پشکەکانی یەکێک لەو حیزبە دەسەڵاتدارەکان بەوشێوەی کە خۆی دەیویست دەبنرایەتەوە باسی بەرنامەی کار نەدەکرا بەهێچ شێوەیەک.

ئەی کەواتە چی هۆکاربوون کە زۆرینەی کورد پشتگیر نەبوون بۆ تێپەڕاندنی ئەو کابینەیە؟؟

یەکەم : هۆکاری سەرەکی پشت پەردەو ڕانەگەینراو ئەوە بوو محمد تۆفیق علاوی سەردانی هەولێری نەکردو بەڕاشکاوی داوای هاوکاری نەکرد و خۆی قەرزداری هەندێ سەرکردەی کورد نەکرد کە ئەو پۆستەی بەهۆی ئەوەوە بەدەست هێناوە.

دووەم : هەرێم و سەرکردە سیاسیە خاوەن نفوزەکان لەقەیرانێکی سیاسی و ئیداری و دارایی زۆر قوڵدان و هیچ جۆرە چاکسازیەکی ڕیشەییان پێناکرێت ، خۆ ئەگەر محمد تۆفیق علاوی بتوانیت چاکسازی بکات و عێراق بەرەوسەقامگیری سیاسی ببات ،هەرێم دوچاری ئیحراجیەکی گەورە دەکات، بۆیە تا عێراق وەزعی شپرزو نائارام و ناجێگیر بێت بۆ سیاسیەکانی هەرێم باشترە و خەڵک داوای هیچیان لێناکات .

سێهەم : حکومەتەکی محمد تۆفیق علاوی حکومەتێکی کاتیە و هەرچەندە من بۆ خۆم ڕەخنەی جدیم لەکارنامەکەی هەبوو لەڕووی فراوانیەوە بەڵام (۳) مەلەف ئەولەویەتی هەبوو لای محمد تۆفیق علاوی کە مەلەفەکانی (هەڵبژاردنی بێ گەردو شەفاف و دادگایی کردنی بکوژی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان و ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی ) ،ئەم سێ دۆسیەیە لانی کەم دوانیان زۆر دژوارن و سەخت دەکەوتن لەسەر هەندێ هێزی سیاسی کە بەتەزویری هەڵبژاردنەکان بەناوبانگن ، ترسی ئەوەیان هەبوو هەڵبژاردنێکی ڕاستەقینە بکرێت و (قولی ڕەش سپی ) دەربکەوێت کە کێ نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی کوردە بەهەڵبژاردنی ڕاستەقینە.

چوارەم : محمد تۆفیق علاوی هەرچەندە نەرمی نواندبوو لە زیاد کردنی ڕێژەی وەزیرەکانی پێکهاتەی کورد بەڵام تا کۆتا سات ئامادە نەبوو وەزیرە کۆنەکان دابنێتەوە کە بەئاشکراو بە پەنهانی هەوڵی زۆری شەخسی و حیزبی درا کەوەزیرە کۆنەکان دابنرێنەوە، بەڵک و ئامادەنەبوو وەزیکی زەقی حیزبی دابنێت بە دەست نیشانکردنی هیچ کەسێک لەهیچ پێگەیەکدا، کەواتە محمد تۆفیق ئامادە نەبوو هەژمونی کەسەکان بەسەر حکومەتەکەیەوە هەبێت.

پێنجەم : بابەتێک هەیە کە حساسیەتێکی زیاد لەحەدی هەیە لای هێزە کوردیەکان ،کە هەر هموو هێزە سیاسیەکان دەزانن کە بابەتی کوردایەتی و یەکڕیزی ماڵی کورد جگە لە کاڵایەک بۆ بازرگانی کردن و خەڵەتاندنی تاکی کوردی دڵپاک ، ترسان لە پەرچەکرداری شەقام هیچی ترنییە ، بۆیە هەمیشە لەژێر ئەم چەترە شپرزەدا هێزەکان کۆدەکرێنەوە بۆ بەرژەوەندی حیزبێک یان دوان یان وردتر بڵێم بنەماڵەیەک یان دوان ،یان کەسایەتیەک یان دوان ، تەواوی بەرژەوەندی خەڵی کوردستان دەکرێتە قوربانی ئەم بابەتە و تاکی کوردو هیزە سیاسیەکانیش دەبنە قوربانی خۆشەویستی ئەو خەونە هەرگیز نەهاتنەدیەوە، بۆیە خیتابی محمد تۆفیق علاوی رون نەبوو لەم بوارەداو نەیتوانی ورد مامەڵەی لەگەڵ بکات.

شەشەم: تیمی دانوستانکاری محمد تۆفیق علاوی سەرکەوتوو نەبوون لەدانوستانکردن بەوەی لەگەڵ کێ وتووێژ بکەن ، چۆن وتووێژ بکەن لەگەڵ کێ و کێ وتووێژ بکەن ، واتە هەموو کارەکتەرە سیاسیەکانی هەرێمیان نەخوێندبویەوە

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی