ھاورێ مەلا ستار ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاشکرای کرد، ھەوڵێک ھەیە کە رێگە نەدرێت پەرلەمانتارانی یەکێتی بەشداری کۆنگرەی حزبەکە بکەن و دەشڵێت: ”ھەندێک کورسی پەرست، کورسی بۆ گەنجان چۆڵ ناکەن“.

 ستار دەڵێت: بەپێی بڕگەی ٧ی ماددەی ١٥ی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی، ھەموو ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمان، ڕاستەوخۆ لە کۆنگرەی حزبەکە بەشدار دەبن، بەڵام بەداخەوە ھەندێک کەسی کورسی پەرست، کە نایانەوێ کورسییەکانیان بۆ گەنجەکان بەجێ بهێڵن و دژی نوێبوونەوەن، لەخۆوە بەرەیەکیان لە دژی ئەو پەرلەمانتارانە دروست کردووە کە بە دەنگی خەڵک و ماندووبوونی یەکێتییەکان بوونەتە پەرلەمانتار.  ئەم هەوڵە ناچێتە خزمەتی نوێبوونەوە و لە ئاستی چاوەڕوانی کادیرەکانی یەکێتیدا نییە.

مەلا ستار داوای بایکۆتکردنی کۆنگرەی کرد و رای گەیاند: بڕوام وایە ھەڤاڵانم لە فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، لە سۆنگەی ھەستکردنیان بە بەرپرسیارێتی و ھەستکردن بەم پێشێلکارییەی پەیڕەوی ناوخۆ، بەشدار نابین لە کۆنگرە کە لە ئێستاوە ھەوڵێک بۆ قۆرخکاری هەیە.

بڕیارە ڕۆژی شەممە ٢١ی ١٢ی ٢٠١٩، کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەڕێوە بچێت، ئەگەر جارێکی دیکە کۆنگرەکە دوانەخرێت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی