ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی
كوردستان هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی توركیا بە
بیانووی پەکەکەوە راگه‌یاند و ده‌ڵێت: ئەم
شەڕانە پەرچەکرداری و دووبارەو بێ ئەنجامن، بەزیانی خاک وخەڵکی کوردستانە و
ئیستینزافیە و کۆتایی نایه‌ت، “نابێت هیچ لایەنێک رێگا بەخۆی بدا‌و به‌ناوی خه‌باتی
نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نه‌هامه‌تی و كاره‌سات بۆ گه‌ل و وڵات به‌رهه‌م بهێنێت”.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا
ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتوو باسی له‌وه‌كردووه: “بەداخ و نیگه‌رانیه‌وه
جارێکی تر شاهێدی شەڕی سوپای تورکیا وگەریلاکانی پەکەکە دەبینەوە،
بەوبۆنەیەشەوە بۆردمان وکاولکاری شه‌هید بوونی هاووڵاتیانی سڤیل لەسەرزەمینی
هەرێم سەرهەڵئەداتەوە،هەمولایەکی ناوخۆ ودەرەکیش جگە لەتەماشاکردن و هەندێ قسەی
دوبارە هیچ ناکەن یان هیچیان پی ناکرێ”.
ده‌شڵێت: “ئێمە
لەیەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وێڕای نیگەرانی ورەتکردنەوەی ئەم شەرە نابەرامبەرو
خوێناویە، دەخوازین راشکاوانە بەهەمو لایەکی رابگەیەنین .هەڵوێستی نەگۆڕی ئێمە
نارازی بوونە لەرێگاچارەی سەربازی وئەمنی بۆ کێشەکان ، هەوڵی زۆریشمان داوە بۆ
گەیاندن وبەئەنجام گەیاندنی ئەم هەڵوێستە، خەباتی سەردەم ئەبێ سیاسی ومەدەنی
بێ و لەناوخۆی وڵاتەوە بێ، هەروەک وەڵامی دەوڵەت ئەبێ مەدەنی و دیموکراسی
قبولكردنی نازی هاوڵاتی بێ”.