ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یەکێتی سیستمی هاوسەرۆكی بۆ حزبەکەی هەڵبژارد.

بە پێی میدیای فەرمیی یەكێتی، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبەكە، به‌ كۆی ده‌نگ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌سەند كردووە، هەریەك لە بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی وه‌ك هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌ڵبژارد.


ئەمەش لە كاتێكدایە كە كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌ نامه‌ى فه‌رمى و به‌ ناوى ئەندامانی ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیاسی یه‌كێتییەوە، داواى له‌ باڤڵ تاڵه‌بانى كردبوو كۆبوونه‌وەكانى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى تا ئه‌و كاته‌ى رێكکه‌وتن له‌سه‌ر دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌كرێت، رابگرێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هۆشداری داوه كه‌ ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وەكان به‌رده‌وام بن، ئه‌وان وەکو ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەکێتی‌، پابه‌ندى هیچ بڕیارێکی سەرکردایەتی نابن و هه‌ڵوێستیان ده‌بێت.

 کێشەکانی نێو یەکێتی لەکۆنگرەی چوارەمدا چارەسەر نەکرا و دوای ئەوەش بەکۆبوونەوە و دانیشتنیش چارەسەر نەکرا و باڵەکان هەریەکەو بەرەو لایەک رایدەکێشن. ئەوەی راستی بێت یەکێتی دوای رووداوی 16ی ئۆکتۆبەر بەفەرمی بوو بە دوو باڵی سەرەکی و دژ بەیەک و تا ئێستاش بەردەوامە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی