شەممە 14-12-2019 ئهنجوومهنی سهركردایهتیی یەکگرتووی ئیسلامی کۆبووەوە و دواتر بەیاننامەیەکی لەبارەی رۆژی بەستنی کۆنگرەی هەشتەمی حیزبەکەی بڵاوکردووە و تێیدا هاتووە دوا ئامادهكارییهكان بۆ گرێدانی كۆنگرهیهكی سهركهوتوو تاوتوێكرا و بڕیاردرا له رۆژانی پێش كۆتایی ئهم ساڵدا كۆنگرهی ههشتهمی یهكگرتوو ئهنجامبدرێت. یەکگرتووی ئیسلامی رۆژانی 28 و 29ی کانوونی یەکەم کۆنگرەی هەشتەمی دەبەستێت و بڕیارە چەند بڕیارێکی چارەنووسساز لەبارەی چارەنووسی حیزبەکەیان بدەن.
سەلاحەددین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی خۆی هەڵدەبژێرێتەوە و رایگەیاندووە کە چوار ساڵی رابردوو توانیویەتی یەکڕیزی حیزبەکەی بپارێزێت و بۆ چوار ساڵی داهاتووش پلانی بەهێزکردنەوەی یەکگرتووی ئیسلامی دەبێت.
یەکگرتووش یەک لەو پارتانەی هەرێمە کە دۆخێکی باشی نییە و لەماوەی رابردوودا زۆرێک لە سەرکردە و ئەندامانی باڵای دەستیان لەکارکێشایەوە. سەرکردەکانی ئەم پارتە دەیانەوێت پێش سەری ساڵی زائینی خۆیان نوێ بکەنەوە وکێشەکانیان چارەسەر بکەن.