لە ناوەڕاستی مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، مەولوود چاوشئۆغلوو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەردانی بەغدای پایتەختی عێراقی کرد و لە کۆبوونەوەی نێوان چاویشئۆغلوو و بەرهەم ساڵح و بە ئامادەبوونی پاڤڵ تاڵەبانی و لاهوور جەنگی، ڕێککەوتنێکی نهێنی لە نێوان یەکێتی و تورکیا لە دژی پەکەکە ئەنجام دراوە.

 

هێرشەکەی ئێوارەی شەممە ٢٢ی ١٢ی ٢٠١٨ی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە گوندی (سینەمۆکە)ی بناری قەندیل لە سنووری شارۆچکەی پشدەر لە پارێزگای سلێمانی، بە شێوەیەکی ورد ئەنجام دراوە و پێشتر زانیاری لەبارەی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لەو ناوچەیە ئاڵوگۆڕ کراوە  و ئه مه په يوه ندي به مه وه ھه يه که دەزگاي زانیاریی یەکێتی کە لاهوور جەنگی، سەرۆکایەتی دەکات، لەگەڵ چەند دەزگا ئەمنییەکی دیکەی یەکێتی، بڕياريان داوه که ھاوکاري تورکيا بکه ن بۆ له ناو بردني په که که و بۆيه بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە سنووری سلێمانی بۆ تورکیا ئاشکرا دەکەن.

 

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا پەیوەندییەکی پتەو لە نێوان یەکێتی و پەکەکەدا هەبووە و بەتایبەتیش دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی هەردوولا هاوکاریی یەکتریان کردووە، بۆیە دەزگای زانیاریی یەکێتی بە وردی بنکە و بارەگاکانی پەکەکەی لە سنوورەکانی پارێزگای سلێمانی دەستنیشان کردووە.  بۆردومانکردنی پەکەکە لەم کاتەدا و پاش ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و تورکیا لە دژی پەکەکە، دەری دەخات کە لە دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی یەکێتییەوە زانیاری لەبارەی ئەو بنکانەی پەکەکە بە تورکیا دراون و ئەگەر هەیە ئاڵوگۆڕی زانیارییەکانیش بەهێزتر ببن.

 

هەر لەمبارەیەوە ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند، کاتی خۆی یەکێتی بە ئەنقەست پەکەکەی ڕاکێشایە سنوورەکان و خەڵکیشی لە گوندەکانی خۆیاندا تووشی کێشە کرد، ”ئێستاش ناتوانێت لەژێر بارەکەی بچێتە دەرەوە، چونکە لەلایەکەوە بەڵێنی بە تورکیا داوە و لەلایەکی دیکەشەوە لەگەڵ پەکەکە هەماهەنگە“.

 

لەبارەی هاوکاریکردنی ئەمنیی نێوان یەکێتی و تورکیا، ئاراس حەسۆ میرخان جەختی لەوە کردەوە: ”بێگومان ڕێککەوتن بۆ ئەوە کراوە و یەکێتی بەڵێنی ئەوەی داوە کە پەکەکە لەو ناوچانە نەمێنێت. یەکێتی پێویستی بە تورکیا هەیە، لە دەسەڵاتی یەکێتیش دەرچووە و نازانێت چۆن چارەسەری بکات“.

 

هەر لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا، قوباد تاڵەبانی بە ناوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری قەدەغەکردنی چالاکییەکانی ئەو گرووپ و ڕێکخراوانەی دەرکرد کە مۆڵەتیان نییە، بەڵام بڕیارەکە تەنیا لە دژی گرووپەکانی سەر بە پەکەکە جێبەجێ کرا و جگە لە داخستنی دەیان بارەگای تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان و گرووپەکانی دیکە، نمایشکردنی فیلمەکانی نزیک لە ئایدۆلۆژیای پەکەکەش قەدەغە کرا و ڕێگە لە خۆپیشاندانی لایەنگرانی پەکەکەش لە سلێمانی گیرا کە بەو هۆیەوە نزیکەی ١٠٠ کەسیش دەستگیر کران.

 

وه ک کارناسان ده ڵێن ئه وه ي دۆخه که ي نێوان په که که و يه کێتي تا ئه م راده يه ئاڵۆز کردووه پێداچوونه وه يه به په يوه نديه کاني نێوان يه کێتي و تورکيا چوونکه تورکيا به و مه رجه ئاماده بووه که له گه ڵ يه کێتي کۆک ببێته وه که رێگا نه دات په که که له سنووره کاني چالاکي ھه بێت و بگره بووني ھه بێت. شاياني باسه له ساڵاني رابردوودا يه کێتي به مه به ستي دژايه تي کردني پارتي که يسي په که که ي له ناوچه ي سه وز به ھێزتر کرد که وه ک کارتێک له دژي پارتي به کاري بێنێت و ئێستا له گه ڵ ميتي تورکي تێده کۆشن له ناوچه يه بيانسڕنه وه بۆ ئه وه ي تورکياش جارێکي ديکه رێگه بۆ فڕۆکه کاني له فڕۆکه خانه ي سلێماني بکاته وه و ھاتوچووه ئاسمانيه کان وه ک پێشتر بوون سه ر له نوێ ده ستپێبکه نه وه.

 

سه‌رچاوه: باسنیوز

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی