یەکێک لە کەسوکاری سەرۆکی پێشووی پەیەدە لەدانپێدانەکانیدا لەدژی پەیەدە و پەکەکە راستییەکانی دەرخست.

برازای ساڵح موسلم سەرۆکی پێشووی پەیەدە و ئەندامی شاندی سەرۆکایەتی ئەم پارتە دوای عەوەی کە خۆی رادەستی هێزەکانی تورکیا کرد لەدژی پەیەدە و پەکەکە راستییەکانی دەرخست.

پەیامنێری ئانادۆلی تورکیا رۆژی شەمە لەراپۆرتێکدا وتی دالیا محمود موسلمی 21 ساڵە خۆی رادەستی هیزەکانی ئاسایشی لە مێرسین کردووە.

بەگوێرەی زانیاریەکان کە راگەیاندنەکانی تورکیا لەزاری سەرچاوەکانی ئاسایشەوە بەیانیان کردووە، برازاکەی موسلم وتووی کە باوکی (مەحموود) کاتێک کە 14 ساڵی بووە داویەتی بە پەیەدە و کردووی بە ئەندامی ئەوان.

دالیا وتی باوکی وەک خەڵات ئەوی بەخشیوە بە ملیشیاکان و ئەوانیش بردوویانە بۆ کەمپی منداڵەکان لە قامشلوو. بۆ ماوەی 7 مانگ لە بنکەی ژنان (یەکینەکانی ژنانی ئازاد) دا دەبێت کە زۆرێک لەسەرکردەکان لەو بنکەیە کۆبوونەوەیان دەکرد.

برازاکەی موسلم دەڵێت ئەم گرووپە لەهەر ماڵباتێکی سوری لەباکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بای 100 لیرەی تورکیا سەرانە وەردەگرێت و لەتەنیشت ئەوەش ماڵباتەکان ناچار دەکات یەکێک لەمنداڵەکانیان بکەن بەئەندامی ئەو گووپە. بەقسەی دالیا، تیرو پشک لە ماڵباتەکان بەناوی ئەوەوە دەرچووە و باوکی داویە بە پەیەدە تا بۆیان شەڕ بکات.

دالیا وتی دوای ئەوەی کە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی تورکیاوە رازی کراوە، خۆی رادەست کردووە و لەماوەی بوونی  لەپەیەدە پاسەوانی یەکێک لە سەرکردەکانی ئەو گرووپە بە نێوە گوڵتەن ئاڵتاش بووە.

تورکیا پەیەدە وەک باڵی پەکەکە دەزانێت و بە تێرۆریستی ناودێر دەکات.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی