‌پرتووکي خوێن و بڕوا له‌چاوپێخشکاندنێکدا (به‌شي دووه‌م)

 

نووسيني: ئاليزا مارکووس / چاپي زانکۆي نيۆيۆرک

 

نووسه ر له درێژه دا له لاپه ڕه ي 45 له زاري ره مه زان ئولوک ده نووسێت: له ساڵي 1977 خوێندکاري زانکۆ بووم. گوندي ئێمه نێزيکي ھيلوان بوو. سه ره تاي ئيشي په که که به کوشتني سه رکرده ي خێڵه کاني کورد و له ناوبردني ژێرخاني ئابووري ناوچکه ده ستي پێکرد. بۆ نموونه محه مه د بايسال له که سايه تيه ناوداره کاني کورد له ناوچه که دا کوژرا.

 

 

خاتوون مارکووس له لاپه ڕه ي 49 له زاري عه‌بدۆڵائۆجالانه وه ده نووسێت: رۆيشتم بۆ ئۆرفا تا ماڵێک ببينمه وه سه ره ڕاي ئه وه ي که ئه ندامي گرووپه که ي ئێمه بوون به ڵام ماڵباته کان راشکاوانه ده ريان ده کردين. ئێمه يان به سه ربار ده زاني. بۆ ئه وه ي که له ده ستم رزگاريان بێت به ئه نقه ست ده يانگووت دوێنێ پۆليس لێره بوو. دواتر ئۆجالان بێ ئاگاداري ته نانه ت ئه نداماني سه رکردايه تي پارته که ي به دزيه وه رۆيشت بۆ سوريا و ھه ڵات و چه ندمانگێک که س ئاگاي لێ نه بوو. نووسه ردۆخي ناسه قامگيري سياسي تورکيا و بووني ده وڵه تي ھاوپه يماني کورت خايه ن له م وڵاته به ھۆکاري په ره سه ندوويي په که که له ساڵاني سه ره تايي ده زاني.

 

 

له لاپه ڕه ي 56 درێژه پێده دات و ده نووسێت: ئۆجالان دواي سه قامگيربوون له چۆمي به قا نامه ي بۆ سه رکرده چه په کاني گرووپ ھه نارد و داواي لێکردن تا به ره يه کي ھاوبه ش پێک بێنن تا له دژي رژيمي کوده تا شه ڕ بکه ن به ڵام ئه م گرووپه بڕوايان به ئۆجالان نه بوو. مه سعوود ئاکيۆل له سه رکرده چه په کان ده ڵێت: ره ش بين بووين به ئاپۆ. چوونکه ئۆجالان له کاتێکدا باسي ھاوپه يماني و ھاوکاري ده کرد که ھه موو گرووپه کوريه ره قيبه کاني به چه شنێکي توندو تيژ له ناوده برد واته سڕينه وه ي ره قيبه کان ببوو به  ئستراتژي په که که. له نامه يه ک که بۆ ئۆجالانيان نووسي ھێرش بردنه سه ر ره قيبه کان وه ک مه رجي سه ره کي باسيان لێوه کرد.

 

 

نووسه ر ده ڵێت: ئۆجالان ھه وڵي دا تا له رێگاي جه لال تاڵبانيه وه گرووپه کورده کان ھان بدا تا ھاوکاري بکه ن به ڵام ھاوکاتيش خه ريکي سه رکووتکردنيان بوو. تاڵباني تواني که مال بورکاي سه رۆکي پارتي سوسياليستي کوردستان رازي بکات له گه ڵ ئۆجالان ديدار بکات. که مال بورکاي که سێکي خاوه ن پێگه و دژي توندوتيژي بوو. ئه مه ده يتواني رێگا بۆ ئۆجالان بکاته وه که به ره و گرووپه کاني ديکه ش بڕوات. بورکاي رايگه ياند ئۆجالان که سێکي بێ به زه ييه بۆيه ناکرێت بڕواي پێبکرێت چوونکه پێشتر ئه ندامێکي پارتي سوسياليستي له شاري دۆغۆبايزيد کوشتووه.

 

 

خاتوون مارکووس ده نووسێت: که مال بورکاي پێشتريش پرتووکي نووسيبوو و ئۆجالان 4 ساڵ پێش له نووسينگه ي خۆي له ئه نکه ره له گه ڵي ديداري کردبوو و ھه وڵي دابوو تا ھاوھزري خۆي بکات به ڵام سه رنه کوتبوو. له ديداره که ياندا له سوريا که مال بورکاي به ئاماده بووني جه لال تاڵباني به ئۆجالاني وت: ئێوه بکوژن. ئه ندامي پارتي ئێمه ت کوشتووه. ئارمانجتان نانه وه ي دووبه ره کيه و دوژمني له نێوان کوردان. ئه گه ر به ڕاستيته به يانێک ده رکه و دان به ھه ڵه کانتا بنێ نه ئه وه ي که به س له به رانبه ر ئێمه داني پێدابني.

 

ئۆجالان نه يتواني لايه نگري گرووپه کورديه کان بۆ لاي خۆي راکێشێت چوونکه ئه وان پێش کوده تا توندوتيژيه کاني په که که يان بينيبوو. ئۆجالان له گه ڵ گرووپه به سه رۆکايه تي ئاکيۆل ھاوپه يمانيان پێکھێنا. ھه موو کورده کان ئاگاداريان کرده وه که ئه م کابرايه واته ئۆجالان جێ متمانه نييه. په که که ته نيا بڕواي به خوێن رشتن ھه يه و ئێوه ش ده کاته قورباني. خه ديجه ياشار له سه رکرده کاني پارتي ئاڵاي رزگاري يه ک له وانه بوو که له باره ي توندوتيژيه کاني ئۆجالانه وه ئاگاداري دا که من به م کابرايه بڕوام نييه و ھه رگيز ناگۆڕدرێت. په که که به س به خوێن رشتن زيندووه.

 

 

نووسه ر له لاپه ڕه ي 66 باسي به رنامه کاني په که که له ئه ورووپا ده کات و ده ڵێت: په که که له کاتێکدا رۆژئاوا به ئه مپرياليست ده زانێت و باسي شه ڕ له گه ڵيا ده کات که بۆ خۆي په ناي بۆ ئه ورووپا برد بۆ ئه وه ي خۆي دابين بکات له بواري دارايه وه. په که که پێشتريش ژماره يه ک له ئه نداماني بۆ دابين کردني ماڵي ھه ناردبوو به ڵام له ساڵي 1981 پێنج ئه ندامي سه ره کي بۆ ئه م مه به سته ھه نارد. زۆرتر له ئه ڵمانيا نيشته جي ده بوون. سه لمان ئه رسه لان له ئه نداماني ئه وکاته ي په که که له ئه ڵمانيا ده ڵێت: ئێمه له ئه ڵمانيا ھه وڵمان ده دا په نابه ره کورده کان به مه به ستي ئابووري رێکبخه ين. ئێمه له ھه موو بواره کان بۆ پرۆپاگه نده ي په که که که ڵکمان وه رده گرت و پرتووک و گۆڤار و گۆرانيمان بڵاوده کرده وه.

 

 

خاتوون مارکووس له لاپه ڕه ي 70 باسي ھه وڵه کان ئۆجالان بۆ باشترکردني په يوه نديه کان له گه ڵ مه سعوود بارزاني ده کات و ده ڵێت: ئۆجالان داواي له بارزاني کرد رێگا بدات ئه نداماني په که که له باکووري ئێراق به جێ ببن. ئۆجالان ئه مه به ھه نگاوێکي مێژووي ده نرخێنێت. چوونکه ئه گه ر بارزاني رێگاي نه دابا زه مينه ي شه ڕي پارتيزاني له دژي ژتورکيا نه بوو و سورياش رێگاي ئيشێکي وه ھاي نه ده دا. په که که کاتي له ده ست نه دا و زوو له ناوچه ي لۆلان له سێ گۆشه ي نێوان ئێراق و تورکيا و ئێران بنکه ي دامه زران.

 

 

سه لاحه دين چه ليک ده ڵێت: دۆخي ژيان له باره گاکاندا زۆر دژوار بوو. زۆر سارد بوو و به فريش زۆر بوو. رێگاکان دژوار بوون. جلي ته واومان نه بوو. خۆراکيشمان به س گه نمي کۆڵاو بوو.

 

سه‌رچاوه:

 

 

https://books.google.com/books?id=6rcUCgAAQBAJ&pg=PR4&lpg=PR4&dq=belief+blood+marcus&source=bl&ots=JaX9Ck19YB&sig=sj-GfNInS9whGv4hiObmlUAX5zs&hl=en&sa=X&ved=2ahUKEwjojPquvaffAhWCpYsKHbhWCYUQ6AEwB3oECAoQAQ#v=onepage&q&f=false

 

 

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی