هێزە ئەمنییەکانی
تورکیا لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە 10 شاری کوردستانی تورکیا و تورکیا سەدان ئەندام و لایەنگری پەکەکەیان کە لەگەڵ
هەدەپە ئیشیان دەکرد بە تۆمەتی
جیاجیا دەستگیرکردووە، تەنیا لە پارێزگای وان 47 کەس دەستگیرکراون.
لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا دیمەنی هێرشکرنەسەر ئۆتۆمبێلی پەرلەمانتارێکی هەدەپە
لەلایەن هێزی ئەمنی تورکیاوە بڵاوکرایەوە، لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی ئەندامیكی
ئەنجوومەنی هەدەپە دادەبەزێنن و دەیبەن. هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد دەڵێ
دەستگیرکردنمان بۆئەوەیە نەمانهێڵن و بمانسڕنەوە.
تورکیا دەڵێ هەدەپەش هەر پەکەکەیە و دەیەوێت بە نێوی جیاوازەوە خەبات بکات و ئێمەش رێگای پێنادەین. شایانی باسە پەکەکە لەلیستی تێرۆری تورکیادایە و وەک رێکخراوێکی تێرۆریستی هەڵسووکەوتی لەگەڵ دەکرێت و هەدەپەش هەرچەندە پارتێکی فەرمییە بەڵام وەک یاریدەری تێرۆر لەگەڵ ئەویش مامەڵە دەکرێت.