ئیبراهیم برۆ به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه لەبارەی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژئاوای كوردستان باسی ئەوەی کرد کە ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی توركیا بێته ڕۆژئاوای كوردستان و له ترسی شه‌ڕیش خه‌ڵك له سه‌رێكانی ده‌ستیان به ڕاكردن كردووه، چونكه ئه‌گه‌ر شه‌ڕ ڕوو بدات ڕۆژئاوای كوردستان تووشی وێرانی ده‌بێت، ئه‌مه‌ش هه‌مووی به‌هۆی سیاسه‌تی تاكڕه‌وی پهیهدهیەوەیە.
***
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه، لەدرێژەی لێدوانەکەیدا وتی: كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژئاوای كوردستان چاوەڕوانكراو بوو و ئێمه ده‌مانویست تاوه‌كو لێره‌ن سوودیان لێ وه‌رگرین، به‌ڵام په‌یه‌ده تەنیا گوێ له خۆی گرت و گوێ له كه‌س نه‌گرت و زیانی به ڕۆژئاوای كوردستان گه‌یاند. ئێستاش نامانه‌وێت پەیەدە ڕۆژئاوای كوردستان تووشی شه‌ڕێكی دیكه له‌گه‌ڵ توركیا بكات، چونکە هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك بکرێت، له ڕووی دیموگرافییەوە زیانی گه‌وره‌ی بۆ ئێمه ده‌بێت، بۆیه ئێمه داوا ده‌كه‌ین ئه‌و كێشه‌یه به‌گشتی له ڕووی سیاسییەوە چاره‌سه‌ر بكرێت، نه‌ك به شه‌ڕ، مافی كوردیش دیاری بكرێت.
***
برۆ لەکۆتایی قسەکانیدا وتی: كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان جیددین و ئێستاش به نیازی گرێسپی و سهرێكانییە، بۆیە خه‌ڵكی گرێسپی له ترسی شه‌ڕ ده‌ستیان به ڕاكردن كردووه و جارێكی دیكه خه‌ڵك ئاواره ده‌بن، بۆیه ئه‌گه‌ر شەڕ بكرێت وێرانی لێ دەکەوێتەوە. ئێمه ماوه‌یه‌كی زۆره داوامان كردووە بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له نێوان په‌یه‌ده و توركیادا نه‌بێت، ئێمه سنوور بپارێزین، به‌ڵام په‌یه‌ده ڕازی نه‌بوو و به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر سیاسه‌تی خۆی و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامیش بێت، توركیا هه‌موو ڕۆژئاوای كوردستان داگیر ده‌كات.