لە دیاربەکر لە دژی ئەو کەسانەی ئەندامیان بۆ پەکەکە کۆ دەکردەوە و رایاندەکێشان بۆ نێو ئەم گرووپە، ئۆپڕاسیۆن ئەنجام درا، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا ١٧ کەس دەست بە سەر کران.

پارێزگاری دیاربەکر سەبارەت بەم بابەتە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە لە راگەیەندراوەکە سەبارەت بەم بابەتە باس لەوە کرا؛ لە شارۆچەکانی پیران و لجێ و هێنێ و کاراز و باغلار و کایاپناری پارێزگای دیاربەکر لە دژی ئەو کەسانەی ئیشیان بۆ تەڤلی کردنی منداڵان و مێرمنداڵان بۆ نێو ریزەکانی پەکەکە دەکرد ٢٩ ئۆپڕاسیۆنی هاوکات ئەنجام درا، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکاندا ١٧ گومانلێکراو دەست بە سەر کران.

پەکەکە لەم ساڵانەی دوایی کە شەڕی خەندەقی لەتورکیا کرد و زۆرێک لە ئەندام و چەکدارەکانی کوژران و لەکۆتایشدا ناچار بوو هەڵبێت و ناوچەکە بە کاولی بەجێ بهێڵێت و دواتریش ناچار بوو زۆرێک لەئەندامانی بۆ شەڕی داعش و پاراستنی سنوورەکانی سوریا و دەسەڵاتی ئەو وڵاتە هەناردە ناوچە کوردنشینەکانی ئەو وڵاتەوە، ژمارەی چەکدارانی زۆر دابەزی چوونکە زۆرێکیان کوژران و بەگوێرەی ئاماری خۆیان لە سوریا زیاتر لە 12 هەزاریان لێکوژراوە و زیاتر لە 25 هەزار برینداریشیان هەیە، کەوایە بەرنامە و ستراتژی سەرەکی ئەم گرووپە راکێشان و تەڤلی کردنی شەڕوانی کردە ئارمانجی سەرەکی خۆی و بۆیە لە هەموو شوێنەکان خەریکی ئەم ئیشەیە تا بەڵکوو شوێنی ئەوانەی کوژراون یا هەڵاتوون پڕ بکاتەوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی