سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا لە لێدوانێکدا لە شاری جۆلەمێرگی کوردستانی سووریا وتوویەتی ساڵی 2020 حکوومەتی تورکیا دەبێت بە مۆتەکە بۆ گیانی پەکەکە.

سۆیلۆ بە سەردانێک شاری جۆلەمێرگی کوردستانی تورکیای بەسەر کردەوە و بە ئامادەبووونی فەرماندەی هێزەکانی جەندەرمەی ئەو شارە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئەو کەسانەی دەیانەوێت ببنە مۆتەکە بۆ ئەو وڵاتە با باش بزانن ساڵی 2020 وا لێیان دەدەین نەتوانن لە سەر عەرز هەستنەوە. نەک هەر لەم خاکەدا بەڵکوو لە هەر کوێیێک خۆیان حەشار دابێت و لە کوێیێک نیاز پلاندانان دژی تورکیا بن وەڵامێکی ددانشکێن وەردەگرن. تورکیا دەسەڵاتی پێویستی بۆ ئەم مەسەلەیە هەیە. ساڵی 2020 دەبین بە مۆتەکە بۆ گیانی پەکەکە.

بەگوێرەی نووسراوی ڕۆژنامەی یەنی شەفەق، سۆیلۆ وتوویە: ساڵی 2019مان تێپەڕاند. هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لەم ساڵەدا بە ئوپەراسیۆنی کانی ئاشتی مەیدانیان تەنگ کرد لە تیرۆریستەکان. ئێستا هەنگاوێکی تر لە لیبیا و مەدیتەرانەی خۆرهەڵات دەبڕین. لە ڕابردوودا نموونەی کەسانی وەک “باربارۆس خێرەدین” مێژوویان بۆ تۆمار کردین و ئێستاش هێزە ئەمنییەکانمان ئامادەن بۆ نووسینەوەی مێژوو.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی