رۆژنامەنووسێکی سەعوودی دەڵێت کە ئەمریکا بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئێران هێزەکانی لەهەردوو لای سنوورەکانی ئێراق و سوریا زیاد دەکات و لە هەرێمی کوردستانیش بنکەی سەربازی دروست دەکات.
رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی سەعوودی لەراپۆرتێکدا لەژێر ناوی 10 هەنگای ئەمریکا لە سنوورەکانی ئێراق و سوریا بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئێران، جەخت دەکاتەوە کە هاوکات لەگەڵ گوشارەکانی رووسیا بۆ بەهێزکردنی لایەنی سەربازی خۆی لە رۆژهەڵاتی فورات، ترەمپیش بۆ بەهێزکردنی هێزەکانی و بەرەنگاربوونەوەی ئێران لەهەوڵدایە.
بەگوێرەی راپۆرتی ئەم رۆژنامەی چاپی لەندەن پرسی بوونی هیزەکانی ئەمریکا لەئێراق یەکێک لە پرسە سەرەکییەکان کە ئەم رۆژانە ترەمپ لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری ئێراق و نێچیروان بارزانی سەرۆکی دەسەڵاتی کوردستان بە جیا لە پەراوێزی زیرڤەی داڤووس جەختیان لەسەر کردەوە لەبارەی ئاسایش و ئەمنیەت لەگەڵ ئێراق و هاوکاری لەگەڵ کوردستان لەپێناو شەڕ لەگەڵ گرووپە تێرۆریستیەکان.
شەرقولئەوسەت لەدرێژەدا 10 پێشنیازی بۆ هاوسەنگ کردنی ویستی سیاسەتوانانی ئێراق لەبارەی بوونی هێزەکانی ئەمریکا و پاراستن لە مکانیسمەکانی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئێران و هەروەها یەکێک لە هانگاوەکانی ئەمریکا بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ئێران وتووێژی لەسەر کراوە کە جەخت لەسەر زیادکردنی هێز و دانانی بنکەی سەربازی لەهەرێمی کوردستان کراوە. هەندێک لەسەر چاوەکان باسیان لە دانانی بنکەی سەربازی لەنیزیک سلێمانی و هەولێر و حەلەبجە کردووە. هەروەها ئەم پێشنیازانە باس لە زیادکردنی سەربازەکان لە 500 کەسەوە بۆ 2 هەزار کەس ئەمە بێجگە لە 5000 سەرباز لەئێراق دەکات. هەندێک دیپلۆماتیش پێیان وایە کە ئارمانج لەبوون لە هەرێمی کوردستان پاراستنی بنکە سەربازییەکانە لەپێناو زیادکردنی هەڕەشەکان.