گۆڕێکی بەکۆمەڵ کە تەرمی ئیزدیە قوربانییەکانی کارەساتی داعش لە نێو ماڵێکدا لە ناوچەی گڕ عەزیزی شنگال دۆزرایەوە.
ماڵباتێکی کوردی شنگال کە لەهێرشەکانی داعش ئاوارەی شنگال ببوون دوای ئەوەی گەڕانەوە بۆ ماڵی خۆیان و کاتی لادانی وێرانکاریەکانی دەستی داعش، گۆڕێکی بەکۆمەڵیان لەنێو ماڵەکەیان بینیەوە.
ئەم گۆڕە تەرمی 4 کەسی تێدا بوو کە بە جل و بەرگەکانیان دا دیارە خەڵی ئەو ناوچەیە بوون و قوربانی کۆمەڵکوژی دەستی داعش بوونەوتەوە.
داعش ساڵی 2014 هێرشی کردە سەر شنگال و کۆمەڵکوژی کرد و هەزاران کوردی کردە کۆێلە و دوای ئازادکردنی شنگال زیاتر لە 80 گۆڕی بەکۆمەڵ لەشنگال بینراونەتەوە کە تەرمی خەڵکی ئەو ناچەیە تێدایە.