ديمانه ي کوردھه واڵ له گه ڵ عۆمه ر ده مير (عۆمه ر دڵسۆز) نووسه ري چه ند چيرۆکي کوردي له تورکيا

 

زماني کوردي (کورمانجي، سۆراني، ھه ورامي، که لھۆري و…) ھه موويان به شێکن له که لتووري وڵاتێک. بۆيه ھه ندێک پارتي و گرووپ ھه وڵ ده ده ن تا ئه م به شه له که لتوور وه ک که ره سته  و ئامراز به کاري بێنن ھه رچه ند بۆ خۆشيان ئه وه ي که ده يانگووت له کرده وه دا وايان نه ده کرد. ئه مه بووه ھۆي ئه وه ي که جه وي که لتووري به تايبه ت له بواري زماني کوردي پولتيزه بێت و ره وتێک که ده بێته ھۆي له ناوچووني ميراته که لتووريه کان. ھه ڵبه ت له ئێران رۆشنبيراني کورد و ده سه ڵاتي سياسي ھه وڵ ده ده ن تا له م حاڵه ته دووري بکه نه وه به ڵام له تورکيا به ھۆي بۆچووني توندڕه وانه ي ده سه ڵات و ھه ڵبه ت راديکاڵيزه بووني جه وي کوردي له ژێر کاريگه ري پارتي و گرووپه کاندا وه ک په که که ئه م بواره به ته واوه تي پولتيزه بووه.

 

کوردھه واڵ: ھه روه ک ده زانن دۆخي زماني کوردي و سياسه تي ده وڵه تي تورکيا له مباره يه وه ديار به ڵام له لايه کي ديکه وه پرسي گه لي کورد و رێکخراوه کورديه کانن که له مباره وه ھه وڵ ناده ن. بۆچووني ئێوه له باره ي زماني کوردي له تورکيا چييه؟

دڵسۆز: باس له باره ي دۆخي زماني کوردي له تورکيا دژواره چوونکه پرسيارێکي دژواره. له لايه ک ده وڵه ت سياسه تي تێکه ڵکردن و له ناوبردني زماني کوردي به ڕێوه ده بات. سياسه تي يه ک زمان، يه ک ده وڵه ت، يه ک ئاڵا، يه ک نه ته وه ي له پێش گرتووه و له سه ر ئه م بنه مايه سياسه تي سيستمي رێکخراوه ي ده وڵه ته. سيستمي په روه رده له ئه م بنه مايه يه و بۆيه  ره وتي له ناوبردني زماني کوردي له لايه ن کورده کان به خۆيان به ره و ناوچوون ده ڕوات. کورده کان له دۆخێکدا مانه وه که ده يانگووت زمان بۆ ئێمه نابێته خه ڵات. له ژياني رۆژانه، ئيداري، سياسي و بازرگاني به که ڵک نايه ت واتا نرخي نييه. بۆيه زۆرێک له ماڵباته کاني بۆ ئه وه ي منداڵه کانيان له وانه ي ديکه دوا نه که ون تورکي له گه ڵيان قسه يان کرد. بۆ نموونه دايک و باوک کوردي ده زانن و دايه گه وره و باپير باشتر ده زانن به ڵام نه وه کانيان نازانن. واته نه وه کان و دايک و باپير لێک تێناگه ن. ئه م ره وته گه يشته ئاستێک و له رێکخستنه کورديه کانيشدا وايه. چونکه ئه ندامه کان ھه ر ئه و که سانه ن له و ماڵباتانه و له و که لتوورانه. بزووتنه وه ي سياسي کورد له تورکياش کاتێ دامه زرا بزووتنه وه يه ک ئايديۆلۆژي بوو و گرنگايه تي به پرسي چينايه تي ده دا و له سه ره تاوه ده يانگووت سه رته تا پرسي ئازادي و سه ربه خۆيي چاره سه ر ده که ن دواتر پرسي زمان.

 

کوردھه واڵ: به ڕاي ئێوه ئه مه ھه ڵه نييه؟ چونکه کاتێک زمان نه بێت ھه موو شتێک له ناو ده چێت؟

دڵسۆز: به دڵنيايه وه وايه. ئه م بۆچوونه ي په که که زه برێکي گه وره ي له زماني کوردي دا به تايبه ت له نێو رێکخستندا که ھيچ گرنگايه تيه ک به زمان ناده ن. ھيچ چاڵاکيه ک له م بواره دا ئه نجام نادرێت و دواتر زۆرێک له کرده وه کان زۆر دره نگ ئه نجام دران ئه وه ش به بۆنه ي بڕێک رێفۆرمي ناوخۆيي بوو.

 

کوردھه واڵ: په که که ده يتواني بۆ زماني زۆر شت بکات به ڵام نه يکرد و ته نانه ت ئێستاش سه رکرده کاني به تورکي قسه ده که ن و گه نجانيش ئه وان به نموونه بۆ خۆيان ده بين و ده ڵێن که وايه تورکي گرنگه ئايا ئه م کاريگه ري نێگه تيڤ نييه؟

دڵسۆز: ھه ڵبه ت که کاريگه ري ھه يه و ئه ويش نێگه تيڤ. چاکسازي ھه ندێک بابه ت زۆر دژواره به تايبه ت له نێو ئه م رێکخراوه دا. چونکه له سه ر ئه م بنه مايه دانراوه بۆيه چاکسازي ئه وه نده دژواره. کاديره سه ره کيه کان کۆڵه که يان به مجۆره دانا و وه ک رێکخراوێک ئايديۆلۆژي دايانمه رزاند. بابه تي کۆمه ڵايه تي و چينايه تيان ورووژاند به ڵام ده زانين پرسي که لتووري و رۆشنبيري و زماني زۆر گرنگن. به داخه وه ئه م رێکخراوه ئه م بابه ته ي له به رچاو نه گرت و کاريگه ري زۆر نێگه تيڤي ھه بوو و ھێشتاش ھه يه تي. له رێکخستنه گرێدراوه کانيشي ھه ر وايه. جه وێکي وايان ره خساندوو که گوايه که سێک تورکي نه زانێت زۆر شه رمه. فێربووني زمانه کان باشه به ڵام ده بێت زماني خۆشت بزاني ئه گينا ھه زاران زمان بزاني ھيچ که ڵکي نييه.

 

کوردھه واڵ: ئيسمائيل بێشکچي ده ڵێت قه نديل گه وره ترين قوتابخانه ي زماني تورکيه. له لايه کي ديکه وه ده بينين ده وڵه ت به س جه خت له سه ر زماني تورکي ده کاته وه. ئايا ده توانرێت بگوترێت ره وتێکي زمان کوشتن له لايه ن ده وڵه ته وه ده ستي پێکردووه  و کورده کانيش يارمه تي ده ده ن؟ ئايا ئه مه ده کرێت؟

دڵسۆز: ئه مه شرۆڤه يه کي راست و به جێگايه. ده وڵه ت به رنامه ي ھه يه و به زانابوون زماني کوردي له سه ر ره وتي مردن داده نێت. کوردانيش بێ ئه وه ي خۆيان بزانن که وتوونه ته نێو ئه م ره وته وه واته بوونه ته کرێکاري ئه م پرۆژه يه و زۆرێک له ئيشه کان که ده وڵه ت ناتوانێت له ماوه يه کي کورتدا ئه نجامي بدات به مجۆره به ده ستي کوردان ده کرێت و ئێستا نه ته نيا له نێو سيسته مي ده وڵه تي به ڵکوو له نێو ماڵباته کانيشدا زماني تورکي زاڵه. ده وڵه تيش ئه مه ي ده وێت تا له دوورترين گونده کان زماني خۆي زاڵ بکات. له تورکيا کورده کان بۆ خۆيان ئه م ئيشه ده که ن. به داخه وه. په که که ش زۆرجار به يانيه ده رده کات و ده ڵێت زماني ئێمه کوردي به ڵام له کرده وه دا وه ھا نييه چونکه بنه ماکه ي جۆرێکي ديکه يه و کاديره سه ره کيه کان به مجۆره راھاتوون که جه خت له سه ر تورکي بکه نه وه. به ڕاي من نابێت زمان بکرێت به ئامرازي بانگه شه.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی