بووني چه کدارانه ي گرووپي جياخوازي په که که له ناوچه ي ھه رێمي کوردستان بۆته ھۆي چۆڵ بووني 49 گوندي ديکه له ناوچه ي چمانکه.
کوردھه واڵ: ئه لنه دامير به رپرسي ناوچه ي چمانکه ده ڵێت: له کۆي 62 گوندي سه ر به ئه م ناوچه يه ته نيا 13 گوند ئاوه دانن و ئه واني ديکه به ھۆي جێگيربووني په که که له و گوندانه و توندوتيژي له ئه نجامي پێکدادانه کان له نێوان خه ڵکي سڤيل، ناوچه که چۆڵ کراوه.
ئه م به رپرسه له درێژه دا ده ڵێت: ناوچه ي چمانکه ناوچه يه کي توريستيه به ڵام به ھۆي بووني په که که و له ناوچووني ئاسايش و ئارامي ناوچه که نه ته نيا نه يتوانيه توريست بۆ لاي خۆي رابکشێت به ڵکوو گونده کانيش چۆڵ کراون.
کرمانج عزه ت قائم مه قامي سۆرانيش ده ڵێت: له ساڵي 1991تا ئێستا به ھۆي جێگيربووني په که که له ناوچه که و بوردماني ئه م ناوچه يه به بيانووي بووني ئه وانه وه، فڕۆکه کاني تورکيا ئه م ناوچانه بوردمان ده که ن که تا ئێستا زياتر له 300 که س له م ناوچه يه گياني خۆيان به خت کردووه. جێگيربووني ئه م گرووپه له ناوچه کوێستانيه کان که شوێني له وه ڕاندني مه ڕ و ماڵاتي گونديان ھۆکاري سه ره کي ئه م کومه ڵ کوژيانه يه.
ئه مه له کاتێکدايه که دانيشتواني ئه م ناوچه يه چه ندين جار خوازياري ده رکه وتني په که که له م ناوچانه بوون که له وڵامدا په که که ش ده ڵێت نايه وێت ئه م ناوچانه ي ھه رێم چۆڵ بکات.