ئەم سکاڵایە لەوەزارەتی نەوتی دەوڵەتی عەبدۆلمەهدی ئامادە کراوە بەڵام دوای بەهۆی رێکەوتنی سیاسی بەغدا و ئەربیلەوە راگیرا. هاوکات لەگەڵ راگەیاندنی خولی نوێی دانوستاندنەکانی نێوانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندی ئێراق، بەرپرسێکی پایەبەرزی ئێراقی باسی لەشیمانە وەگەڕخسنتەوەی دۆسیەی سکاڵا لە هەرێم لەدەوڵەتی عادل عەبدۆلمەهدیدا بۆ دادگای فدراڵی ئێراق کرد. بەقسەی ئەم بەرپرسە بابەتی سکاڵاکە ناکۆکی لەنێوان […]
وتەبێژی دەوڵەتی ئێراق وتی کە بەغدا دوو نامەی نارەزایەتی توندی بۆ تورکیا نووسیوە لەبارەی هێرشەکانی کە تێیدا باس لەوە کراوە کە ناکرێت دەستدرێژی بۆ سەر خاک ئێراق بکات و دەبێت سەروەری ئەم وڵاتە بپارێزێت. ئەحمەد تەلال وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئێراق رایگەیاند: هێزەکانی تورکیا ماوەیەکە دەستیان بە دەستدرێژی و داگیرکردنی خاکی ئێراق کردووە. ئێمە ئەم کردەوە […]
کاتع ئەلرکابی ئەندامی لێژنەی ئاسایش و پاراستنی پارلمانی ئێراق لەبارەی جووڵەکانی تورکیا لەباکووری ئێراق وتی: ئەمەی کە هێزەکانی تورکیا دزەیان کردووتە قووڵایی پارێزگای دهۆکەوە و لەگوندەکانی جەولان دەدات و دانیشتوانی دەرکردوون، بەهۆی نەبوونی هەڵوێستی یەکپارچە لەنێوان بەغدا و هەولێر لەدژی جووڵە سەربازییەکانی تورکیایە. ئەلرکابی وتی: بەرپرسان تا دوو رۆژیش هیچ کاردانەوەیەکیان لەبەرانبەر هێرشەکانی تورکیا نەبوو. […]
ئارام باڵەتەیی وتەبێژی فراکسیونی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگهیاند، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەیە ھەموو دۆسیەی نەوت بداتە دەست حکوومەتی ناوەندی عێراق و لەبەرامبەردا عێراق مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم رەوانە بکات، بەڵام ئەوە عێراقە کە ئامادە نییە ھەموو دۆسیەی نەوتی ھەرێم وەربگرێت. ئارام باڵەتەیی لەبارەی دانوستانەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرال لە بەغدا وتی: “چەندین شاندی […]
جهعفهر ئیبراهیم ئیمینكی گهوره راوێژكاری سهرۆكی ههرێم دهڵێ”شهڕی توركیاو پهكهكه لێکەوتەی وێرانکەری بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی ههرێمی كوردستان دەبێت. ئیمینكی رایگهیاند لایەنی سەرەکی سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان پێویسته بجووڵێت و تەنیا رۆڵی سەرکۆنە و سەیرکردن و قوربانیدان نەبێت. هەردوولایەنی رووبەڕبوونەوەکە بەزەییان نییە کاتێکدا رووبەڕووی لایەنێکی لاواز دەبنەوە. ئەم بەرپرسە باڵای دەسەڵاتی کوردستان له نوسینێكدا بە ناونیشانی […]
بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیا ، 7 هاونیشتمانی لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و لە 20 ساڵی رابردووشدا 373 گوند چۆڵکراون. کرمانج عیزەت، قایمقامی سۆران لەمبارەوە وتی:”ئەمساڵ لە سنووری سۆران 3 هاونیشتمانی بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، یەکێکیان ناوی عەباس مەغدید و خەڵکی هەریر بوو، دوو هاونیشتمانی دیکەش خەڵکی شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان […]
دوای ئەوەی کە سوران عومەر نوێنەری بزووتنەوەی ئیسلامی لەپارلمانی کوردستان لە نووسراوێکدا خوازیاری کۆتایی هێنان و هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستان بوو ئەبووبەکر هەڵدانی نوێنەری یەکگرتوو لەپارلمانی کوردستان کاردانەوەی نیشان دا. هەڵدانی دژی هەرجۆرە هەڵوەشاندنەوەیەکە و لەوڵامی سۆران عومەردا نووسی: دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان پیروزە و دەرئەنجامی یەک سەدە خوێن رشتن و برینە سارێژ نەبووەکان و کۆمەڵکوژییەکانە و […]
سەرکەوت شەمسەدین نوێنەر لەپارلمانی ئێراق لەفراکسیۆنی ئایندە جەختی کردووتە کە کۆتایی هاتن بەم دۆخە و دەوڵەت و پارلمان ویستی کوردانە. شەمسەدین وتی: خوازیاری لەناوچوونی دەوڵەتی هەرێم لەگەڵ شکست و گەندەڵییە ترسناکەکەی بۆتە ویستێکی گەورەو و گرنگ، دەسەڵاتێک کە ناتوانێت دەوڵەتی چاکسازی بێت کە خزمەت بە خەڵک بکات. ناوبراو وتی: لەناوچوونی پارلمان و دەوڵەت بۆتە پێویستیەک […]
وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە ناوچەی داغباشی شارۆچکەی چەلێ سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگ ٣ چەکداری پەکەکە کوژراون. ئەم وزارەتە سەبارەت بەم بابەتە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە. لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک بە پشتگری ئاسمانی لە ناوچەی داغباشی شارۆچکەی چەلێ ٣ چەکداری پەکەکە کوژراون. لە هەرێمی کوردستانیش ٩ چەکداری پەکەکە کوژران […]
شەڕێکی سەخت لەنێوان پەکەکە و سوپای تورکیا لە چیای خامتیری لە نزیک گوندی شەرانشی زاخۆ دەستیپێکردووە و لە ترسی شەڕەکە چەندین گوندی ناوچەکە چۆڵکران و خەڵکەکەی ئاوارەبوون. عەبدولڕەحمان محەممەد، هاونیشتمانییە و دەڵێت، “کەس لە شەرانشی نەماوە و رۆیشتن. ئەو شەڕە مەترسی لەسەر دروستکردووین و بەردەوام ناهێڵن ئاسوودە بین”. ماڵێک 100 سەر مەڕوماڵاتیان لە گوندی شەرانشەوە […]