یەکێک لە کارناسانی بواری ئاسایشی ئێڕاق ئاگاداری دەدات لەوەی کە ئارمانجی سەرەکی تورکیا لە هێنانی هێز بۆ نێو خاکی هەرێمی کورستان و ئێڕاق، داگیرکردنی بەشێک لەهەرێم و موسڵ و کەرکووکە. کوردهەواڵ/ ماڵپەڕی خەندان نووسی، ئەمیر عەبدۆلعەزیم ساعێدی لەلێدوانێکدا ئاگاداری دا کە تورکیا بە بیانووی پەکەکە هێزی هێناوەتە نێو هەرێمی کوردستان و ئێراق. هێرشە یەک لەدوای […]
وتەبێژی دەوڵەتی ئێراق وتی کە بەغدا دوو نامەی نارەزایەتی توندی بۆ تورکیا نووسیوە لەبارەی هێرشەکانی کە تێیدا باس لەوە کراوە کە ناکرێت دەستدرێژی بۆ سەر خاک ئێراق بکات و دەبێت سەروەری ئەم وڵاتە بپارێزێت. ئەحمەد تەلال وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئێراق رایگەیاند: هێزەکانی تورکیا ماوەیەکە دەستیان بە دەستدرێژی و داگیرکردنی خاکی ئێراق کردووە. ئێمە ئەم کردەوە […]
کاتع ئەلرکابی ئەندامی لێژنەی ئاسایش و پاراستنی پارلمانی ئێراق لەبارەی جووڵەکانی تورکیا لەباکووری ئێراق وتی: ئەمەی کە هێزەکانی تورکیا دزەیان کردووتە قووڵایی پارێزگای دهۆکەوە و لەگوندەکانی جەولان دەدات و دانیشتوانی دەرکردوون، بەهۆی نەبوونی هەڵوێستی یەکپارچە لەنێوان بەغدا و هەولێر لەدژی جووڵە سەربازییەکانی تورکیایە. ئەلرکابی وتی: بەرپرسان تا دوو رۆژیش هیچ کاردانەوەیەکیان لەبەرانبەر هێرشەکانی تورکیا نەبوو. […]
سباستیان کورتس لەدوای شەڕی سەرشەقامی کورد و تورکەکانی لە شەقامەکەنی ڤیەنا وتی: دەبێت کۆتایی بە هەوڵەکانی تورکیا بۆ دزەکردنی بۆ نێو نەمسا و بەکارهێنانی دانیشتوانی ئەم وڵاتە لەپێناو درێژەدان بە شەری ناوخۆی تورکیا بهێندرێت. هەفتەی رابردوو نارزایەتی دەربڕینی کوردانی دانیشتووی نەمسا لەدژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەڕیمی کوردستان و پێکدادانی تورکەکان لەگەڵیان لەشاری ڤیەنا بووە […]
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە کە دەبێت تورکیا و پەکەکە لەدۆخی هەرێمی کوردستان تێبگەن و کێشەکانیان ببنەوە نێوان سنوورەکانی خۆیان. رێبەر ئەحمەد لەبارەی ئەو کێشانەی هاتوونەتە ئاراوە لەسنووری هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەوانە پێکدادانی پەکەکە و تورکیا وتی: بەگشتی لەسنووری ئێراق لەگەڵ دراوسێیەکان کێشەیەک هەیە ئێمە وەک هەرێمی کوردستان داوادەکەین لە هەردوو لا […]
تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ نوێترین راپۆرتی لەبارەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە بڵاو کردەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، هەزار و شەش مەدەنی لە پێکدادانەکەدا کوژراون، لەنێویاندا ٢١٨ منداڵ و ١١٣ ژن هەبوون. تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوە داوە کە ٢٩٨ مەدەنی کە ٦٤ منداڵ و […]
گۆڕێکی بەکۆمەڵ کە تەرمی ئیزدیە قوربانییەکانی کارەساتی داعش لە نێو ماڵێکدا لە ناوچەی گڕ عەزیزی شنگال دۆزرایەوە. ماڵباتێکی کوردی شنگال کە لەهێرشەکانی داعش ئاوارەی شنگال ببوون دوای ئەوەی گەڕانەوە بۆ ماڵی خۆیان و کاتی لادانی وێرانکاریەکانی دەستی داعش، گۆڕێکی بەکۆمەڵیان لەنێو ماڵەکەیان بینیەوە. ئەم گۆڕە تەرمی 4 کەسی تێدا بوو کە بە جل و بەرگەکانیان […]
بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیا ، 7 هاونیشتمانی لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و لە 20 ساڵی رابردووشدا 373 گوند چۆڵکراون. کرمانج عیزەت، قایمقامی سۆران لەمبارەوە وتی:”ئەمساڵ لە سنووری سۆران 3 هاونیشتمانی بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، یەکێکیان ناوی عەباس مەغدید و خەڵکی هەریر بوو، دوو هاونیشتمانی دیکەش خەڵکی شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان […]
وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە ناوچەی داغباشی شارۆچکەی چەلێ سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگ ٣ چەکداری پەکەکە کوژراون. ئەم وزارەتە سەبارەت بەم بابەتە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە. لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک بە پشتگری ئاسمانی لە ناوچەی داغباشی شارۆچکەی چەلێ ٣ چەکداری پەکەکە کوژراون. لە هەرێمی کوردستانیش ٩ چەکداری پەکەکە کوژران […]
شەڕێکی سەخت لەنێوان پەکەکە و سوپای تورکیا لە چیای خامتیری لە نزیک گوندی شەرانشی زاخۆ دەستیپێکردووە و لە ترسی شەڕەکە چەندین گوندی ناوچەکە چۆڵکران و خەڵکەکەی ئاوارەبوون. عەبدولڕەحمان محەممەد، هاونیشتمانییە و دەڵێت، “کەس لە شەرانشی نەماوە و رۆیشتن. ئەو شەڕە مەترسی لەسەر دروستکردووین و بەردەوام ناهێڵن ئاسوودە بین”. ماڵێک 100 سەر مەڕوماڵاتیان لە گوندی شەرانشەوە […]