ENKS: با خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان نەبنە قوربانی پەیەدە و پەکەکە

 

نەواف حەسەن ئەندامێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ENKS) گوتی، تا شوێنەواری پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان بمینێت، تورکیا جددی دەبێت لە ھێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام ئەوان لە ڕێگەی وڵاتانەوە لە ھەوڵدان بۆ ئەوەی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان نەبێتە قوربانیی سیاسەتی پەیەدە و پەکەکە.

 

حەسەن له درێژه ي قسه کانيدا گوتی: “ھەر کارێک بەرامبەر سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان بکرێت بە ڕەزامەندیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و تورکیا دەبێت، بۆیە ئێستا باس لەوە دەکرێت کە ڕژێمی سووریا شوێنی ئەمەریکا لە سووریا دەگرێتەوە و تورکیاش زیاتر پەیوەندیی بە سنوورەکانەوە ھەیە کە ئەویش لە ڕۆژئاوای کوردستانە، بۆیە تورکیا لە ھەڕەشەکانی زۆر جددیە و تا ھەر شوێنەوارێکی پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان بمینێت، تورکیا سوورە لەسەر ھێرشکردن، بۆیە پێویستە پەیەدە خۆی بکاتە حزبێکی خۆماڵیی ڕۆژئاوای کوردستان و لە پەکەکە جیا بێتەوە و لەگەڵ پارتەکانی کورد، وەکو ئەنەکەسە بگاتە ڕێککەوتن، بۆ ئەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی قەناعەت بە تورکیا بکات ھێرش نەکەن، ئەگەر بەوشێوەیە بێت زەحمەتە تورکیا پاشگەز بێتەوە لە ھەڕەشەکانی.”

 

نەواف له کۆتايدا وتي: “مەترسییەکی جددی لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان ھەیە، بۆیە ئێمە وەکو ENKS لەگەڵ وڵاتان لە ھەوڵی جددیداین بۆ ئەوەی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان نەبنە قوربانی پەیەدە و پەکەکە، ھەر بۆیە شاندێکمان پێش چەند ڕۆژ لە لە ڕووسیا بوو و شاندێکیش لە سعوودیایە، بۆ ئەوەی خەڵک نەبێتە قوربانی و لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین. پێویستە بە ھەموو لایەک فشار لەسەر پەیەدە دروست بکرێت بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە خۆیدا بکات و چتیر خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان نەبنە قوربانیی سیاسەتی ھەڵەی ئەوان.”

 

ئه مه له کاتێکدايه که بەدران چیاكورد راوێژكاری ئیدارەی خۆجێی پەیەدە لە ڕۆژئاوای كوردستان (باڵی سووریای پەكەكە)، لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز) ئاشكرای كرد كە ئیدارەی خۆجێی پەیەدە چاوی لە دەستی رووسیایە، بۆ ئەوەی ڕژێمی ئەسەد قایل بكات ڕێكەوتنێكیان لەگەڵدا بكات.

چیاكورد ئاماژەی بەوە داوە كە نەخشەڕێگەیەكیان پێشكەشی بەرپرسانی رووسیا كردووە و چاوەڕێن وەڵامیان بدرێتەوە، بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای ئەم نەخشەڕێگایە ڕێكەوتنێكیان بۆ لەگەڵ سووریادا ئیمزا بكەن. نەخشەڕێگەكە بۆ ئەوەیە سووریا قایل بكەن سنوورەكانی رۆژئاوای كوردستان لە هێرشی توركیا بپارێزێت. هەروەها ڕێگەیەك بدۆزرێتەوە بۆ یەكخستنەوە دەسەڵاتەكان لە سووریادا، داهاتەكانیش بە شێوەیەكی دادوەرانە بەسەر باكوور و رۆژهەڵاتی سووریادا دابەش بكرێت.

 

ھه ر له م باره وه ئیبراھیم برۆ سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا (ENKS) گوتی، ئەمەریكا زۆر ھەوڵی دا پێشمەرگەی رۆژ بگەڕێتەوە بۆ رۆژئاوای كوردستان بۆ ئەوەی ھەڕەشەكانی توركیا كەم ببنەوە و ھێرشی سەر رۆژئاوای كوردستان نەكەن، بەڵام پەیەدە ھەموو ناوچەكانی ڕادەستی رژێمی سووریا كرد و ڕازی نییه‌ پێشمەرگەی رۆژ بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان. پەیەدە گوێی لە ئەمەریكا نەگرت بۆ ئەوەی چارەسەری دۆخی رژئاوای كوردستان بكات و ھەڵسا بە ڕادەستكردنی ناوچە رزگاركراوەكان بە رژێمی سووریا و ھێزەكانی رژێمی پێ قەبووڵە، بەڵام ھێزەكانی پێشمەرگەی رۆژ قەبووڵ ناكات.

 

شاياني باسه باڵي سوري په که که واته په يه ده له ماوه ي ئه م چه ند ساڵه که باکووري سوريا واته رۆژئاواي کوردستاني له لايه ن ده وڵه تي ناوه نديه وه پێ سپێرداوه تا بيپارێزێت رێگاي به ھيچ پارت و گرووپێک نه داوه که چالاکيان ھه بێت و به ھه زاران ئه ندام و سه رکرده ي ئه و پارت و لايه نه سياسيانه ي ده ستگير و له گرتووخانه کردوون و ئێستاش دووباره راده ستي ده ميشقي ده کاته وه چوونکه ناتونێت بيپارێزێت له به رانبه ر ھه ڕه شه کاني تورکياوه.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی