ئێستا كورد لە هەموو كاتدا زۆرتر لە ناكۆكیدایە و زۆرینەی حیزبە سەرەكییەكانی كوردستانیش لە قەیراندا چەقیون و خەریكە لە ئەنجامی قوڵبوونەوەی ناكۆكییەكانیاندا دەست دەدەنەوە چەك بۆ شەڕی براكووژی. ناكۆكی حیزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان چ لەنێوخۆیان و چ لەگەڵ یەكدی گەیشتووەتەوە لێواری دەستپێكردنەوەی شەڕی براكوژی. هەردوو حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و حیزبی دیموكراتی كوردستان تاكو ئێستا نەیانتوانیوە ناكۆكییەكانیان وەلاوە […]