تورکیا که‌ره‌سته‌ی قورسی سه‌ربازی له‌سنووره‌ هاوبه‌شه‌کانی له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی ڕۆژئاوای کوردستان جێگیر کردووه‌ و هۆشداری داوه‌ لەدروستکردنی ناوچەی ئارام‌ به‌ قووڵایی 32 کیلۆمه‌تر بەسەرپەرشتی تورکیا.

***

مایکل ڕۆبین به‌رپرسی پێشوو لەوه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا و توێژه‌ر لەپه‌یمانگای ئه‌مریکا‌ن ئینترپرایس پێیوایه‌ تورکیا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی خاکی کوردستانی سوریا،هەوڵ بۆ به‌لاڕێدابردنی ڕای گشتی دەدات له‌شکسته‌ ناوخۆییه‌کان و زاڵبوون له‌سه‌ر ناوچه‌ دەوڵەمەند بەنەوتەکەی رۆژئاوای کوردستان.

***
مایکڵ روبن شیکارى دیارى ئه‌مریکى له‌پێگه‌ى «واشنتۆن ئێکزامینه‌ر»  له‌دوایین بابه‌تیدا سه‌باره‌ت به‌دروستکردنى ناوچه‌ى ئارام له‌نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌دا ده‌ڵێت نیگه‌رانى تورکیا رووبه‌رووبونه‌وه‌ى «تیرۆر» نییه‌ له‌سوریادا به‌ڵکو نیازى ترى هه‌یه‌.  به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و سه‌فه‌رانه‌ی که‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا بۆ باکووری سووریا ئه‌نجاممداوه‌ بینیومە کە پەیەدە و یەپەگە لەپێنج ساڵی ڕابردوو په‌یوه‌ندیی خۆیان له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ که‌مکردۆته‌وه‌. تورکیا تینووی نه‌وته‌و هه‌وڵه‌کانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی نوێیە، هاوکات له‌گه‌ڵ به‌کارهێنانی سه‌رچاوه‌ی نه‌وتی وڵاتانی ‌تر وه‌ک ڕووسیا ده‌خاته‌گه‌ڕ.

***
مایکڵ روبن سێ هۆکارى سه‌ره‌کى ده‌خاته‌ڕوو بۆ سووربوونى تورکیا له‌سه‌ر دروستکردنى ناوچه‌که‌:
1-  نیازى سه‌ره‌کى تورکیا داگیرکردنى خاکه‌ چونکه‌ پلانه‌که‌ ڕێده‌دات به‌سوپاى تورکى هه‌موو ئه‌و شارانه‌ داگیربکات له‌باکورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا که‌ له‌لایه‌ن کورده‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێن، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ ببێته‌ هۆى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى ناوخۆ.
2-  که‌مپینى سه‌ربازى بۆ سوریا یارمه‌تى ئه‌ردۆغان ده‌دات تورک سه‌رقاڵ بکات و شکسته‌کانى خۆى له‌بیر گه‌له‌که‌ى به‌رێته‌وه‌. ماوه‌ى ساڵێکه‌ حکومه‌تى تورکیا ده‌ناڵێنێت به‌ده‌ست ئابورییه‌کى خراپ و له‌قه‌وه‌. 
3-  خاڵی سێیەم و گرنگ تینوێتى تورکیایه‌ بۆ نه‌وت. له‌سوریادا ئه‌وه‌ى تورکیا ده‌یه‌وێت نه‌ک هه‌ر ده‌رکردنى ته‌واوه‌تى کورده‌ به‌ڵکو ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى نه‌وتیشه‌ له‌ناوچه‌که‌دا. هه‌وڵه‌ تونده‌کانى تورکیا بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى بۆرى نه‌وت و غاز له‌قوبرس ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو که‌هه‌مان شتى ده‌وێت له‌سوریادا. 
به‌گه‌یشتن به‌م ئه‌نجامه‌ مایکڵ روبن داوا له‌مارک ئیسپه‌ر، وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریکا ده‌کات له‌گه‌ڵ تورکیا رێکنه‌که‌وێت له‌سه‌ر پێکهێنانى ناوچه‌ى ئارام.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی