ئيبراھيم گوچلو: پ‌ك‌ك به ده‌ستي ده‌وڵه‌تي تورکيا و بۆ کوشتني کوردان دامه‌زرا

ئيبراھيم گوچلو سياسه تڤاني کوردي تورکيا له گه ڵ کوردھه واڵ گفتگۆي کرد و وتي: ئۆجالان پياوي ده وڵه تي تورکيايه و به سياسه ته دژ کورديه که ي خزمه تێکي زۆري به وان کرد.

15 شوباتي 1999 عه‌بدۆڵا ئۆجالان سه رکرده ي فيرقه ي په که که دواي ماوه يه ک ھه ڵاتن و به دوايدا گه ڕان له کێنيا ده ستگيرکراو گه ڕێندرايه وه بۆ تورکيا. رخنه ي زۆر له ناو و ده ره وه ي کۆمه ڵگاي کوردي به بۆنه ي شه ڕه که ي له دژي ھێزه کاني تورکيا چ له ناوه وه ي تورکيا و چ له ده ره وه له سه رکرده وه کاني ئۆجالان ھه يه. کرده وه توندوتيژه کاني وه ک تێرۆري کوێر و بێ ئارمانج بۆته ھۆي ئه وه ي که بگوترێت په که که به ده ستي تورکيا دانراوه بۆ ئه وه ي ويستي کورداني تورکيا به لاڕێدا ببات تا به مجۆره بيانووي سه رکوتي سه ربازيان ئاماده بکرێت.

به مه به ستي ھه ڵسه نگاندني ئه م بۆچوونه و لێکدانه وه ي له گه ڵ ئيبراھيم گوچلو سياسه تڤاني کوردي تورکيا قسه مان کرد. به ڕێز گوچلو پێ وايه که تورکيا لايه نگري په که که يه.

كوردهه واڵ: ساڵڕۆژي ده ستگيري ئۆجالان بوو ئه م رۆژانه په که که گه نجاني به کوشت دا و ده ڵێت بۆ ئازادي ئۆجالان. تا که ي بڕياره ئه م خوێن ڕشتنه درێژه ي ھه بێت؟ له کاتێکدا که په که که ھيچ به رنامه يه کي بۆ کوردان نييه  و ته نيا خه ڵکي ده کاته قورباني؟

ئيبراھيم گوچلو: په که که بۆ خۆي پرۆژه يه. له کوردستاني تورکيا له ساڵاني 1974 به ھاري سێيه م ھه بوو کاتێک ده ڵێين به ھاري سێيه م مه به ستمان ئه وه يه که  کوردستاني تورکيا سه رله نوێ جموجوڵي ده ستپێکردبووه وه زۆرێک له رێکخراوه کان له لايه ن که سانێکه وه دامه زرابوون که کاريزمايان ھه بوو. جێگاي رێز بوون. ده ست به پێنووس بوون و به ئه زموون. که سانێک بوون ھه ڵقوڵاوي نێو کۆمه ڵگا و ئه زمووني چه ندين ده يه يان له کارنامه دا ھه بوو. ئه وان له گرتووخانه کاندا له ساڵي 1971 به رخۆدانيان کرد و خۆيان راده ست نه کرد. به دوڵه تيان ده گووت ئه گه ر له سێداره مان بده ي بۆ دواوه ناکشێنينه وه و خۆمان راده ست ناکه ين.

ده وڵه تي تورکيا بڕياري دا پرۆژه يه ک به ڕێوه ببات که کورده کان له دژي يه کتر بخاته ئابڵۆقه وه و پێش له به دي ھاتني مافي چاره ي خۆنووسيان بگرێت. له لايه کيش به به رنامه و به ئارمانج جۆرێک کوشتني کورداني درێژه ده دات. ئه گه ر سه ره نج بده ن په که که له و سه رده مه دا ھاته کايه وه. به ڵام پێويست بوو به گوێره ي ئه م پرۆژه يه له ھه موو رێکخراوه کان راديکاڵتر بێت. رێکخراوه کورديه کان خوازياري سه ربه خۆيي کوردستاني تورکيا بوون به ڵام په که که ده يگووت ده بێت کوردستانێکي يه کگرتوو و سه ربه خۆ دابمه زرێت. ئه گه ر رێکخراوێکي کوردي ده يگووت ئه م ھزر با وه ک ھه رێمي کوردستان له قۆناخي ئۆتۆنۆمي و فێدراليزمه وه ده ست پێبکات ئه وه  په که که گورج ھه ڵوێستي له به رانبه ر ده گرت. ريکخراوه کورديه کان ده يانگوت ئێمه له دژي ده وڵه تي داگيرکه ري تورکيا شه ڕ ده که ين و پرسي کورد گرێدراوي ھه موو کوردانه و ھه موو به رپرسيارن بۆيه  کورده کان له ئاغا و شێخ و به گ بگره تا پياوي ئائيني و رۆشنبير ده بێت تێدا بێت. چوونکه ھي ھه مووانه به ڵام په که که دژي ئه مه ش بوو و رايگه ياند ده بێت له دژي بزووتنه وه ي نه ته وه په ره سته پێشووه کان وه ک قازي محه مه د و عۆبه يدۆڵاي نه ھري و سمکۆ و شێخ سه عيد و خالدبه گه ي جه بري و ئحسان پاشا و عه بدۆلسه لام بارزاني و مه ڵا مسته فا بارزاني و شێخ ئه حمه‌د بارزاني و شێخ مه‌حموود به رزه نجي که گوڕ ده خاته نێو دڵيانه وه راوه ستين و په که که ھه مووي ئه مانه ي دواکه وتوو و بێ که ڵک ناودێر ده کرد. په که که  به رنامه ي ئه مه بوو به ڵام کاتێک له تورکيا رۆيشت که وته ژێر کاريگه ري سوريا و دواتر کاريگه ري ئێراق و بۆ ئه وان ئيشي کرد. بۆ نموونه له ساڵي 1984 شه ڕ چه کداري ده ستپێکرد و له گه ڵ سوريا په يوه ندي ھه بوو و له راستيدا سوريا ئه م شه ڕه ي ده ستپێکرد. تورگوت ئۆزال له ساڵي 1983 ھاته سه رکار واته کوده تاي سه ربازي کرد ئه و که سێکي ليبراڵ و خوازياري دێمۆکراسي و چاکسازي بوو له تورکيا. کورده کان له وکاته دا – ئه گه ر ئاشکراش نه بووبێت _ ده يانگووت ئه مه باشه  و ده بێته ھۆي گه ڕانه وه ي سياسه تڤانه کورده کان. به ڵام ئه و شه ڕه له راستيدا به ورووژاندني که ماليسته کان به رنامه ي بۆ داڕژابوو. ته نانه ت ئێستا ده رکه وتوو که ئه و چه کانه ي که سه ره تا په که که له ئه رۆه  به کاري ھێنا دروستکراوي تورکيا بوون و چه کي تايبه تي تورکيايه.

كوردهه واڵ: ئايا ده کرێت بگوترێت ئه مه ش به ڵگه يه که که پيشان ده دات په که که له سه ر ده ستي ميت (ده زگاي ھه واڵگري تورکيا) دامه ازراوه ؟ ته نانه ت ئۆجالان وتوويه که خه رجي دوو ساڵي سه ره تايي ميت دابيني ده کرد.

ئيبراھيم گوچلو: به ڵێ ئۆجالان له دادگاش ده ڵێت ئه و خزمه ته ي من بۆ ده وڵه تم کرد خودي ده وڵه تيش نه يده تواني بيکات. ده ڵێت کورده کان ده يانويست ده وڵه ت دابمه زرێنن به ڵام من پێشيانم لێگرت. سه رکرده کاني په که که  و  ئۆجالانيش ده ڵێن ده وڵه ت نادادوه رانه رووبه رووي مافه کانمان بووه وه. کاتێک که له ساڵي 1998 تورکيا گوشاري بۆ سورياي ھێنا تا ئۆجالان ده ربکات له کاتێکدا ده يتواني دواي 15 ساڵ ئه م داخوازه ئاشکرا بکات. واته کاتێک داواي کرد که په که که له ھه رێمي کوردستان له رێگاي ده وڵه تاني ديکه وه ببوو به مه ترسيه کي رژد تا ھه رێمي کوردستان نه توانێت سه ربه خۆ بێت و سه قامگير و پێگه ي کوردان بێت. ھه ندێک وڵات به جۆرێک له دژي پشتيواني ئه مريکا له ھه رێمي کوردستان په که که يان کرد به مه ترسيه کي گه وره.

ده وڵه ته کان پشتيوانيان کرد تا په که که له گه ڵ يه کێتي و پارتي شه ڕ بکات. به رژه وه ندي ئه مريکاش تووشي مه ترسي نه ده بوو تا پێش له م ئيشه بگرێت و به رژه وه نديه کانيان له گه ڵ تورکيا له يه ک ره وتدا بوو. ته نانه ت له نه وه ده کاندا ئه مريکا داواي له تورکيا کرد له ھه رێمي کوردستان بڕواته ده رێ و تورکياش ده رکه وت. تورکيا پێش 1998 ده يتواني ئۆجالان له سوريا ده ربکات. تورکيا به ئۆجالاني وت ده رکه وه ته نانه ت نه يگووت خۆ راده ست بکه . ئه گه ر ويستباي داواي له سوريا ده کرد راده ستي بکاته وه . ده مه وێت بڵێم ئه مه بۆ خۆي پرۆژه بوو که له لايه ک به ڕواڵه ت کورداني له ته نيشت يه کتري داده نا و له لايه کي ديکه ش ناوه ڕۆکي به تاڵ ده کرده وه. له کوردستاني تورکيا بنه ما و ريشه ي رێکخراوه کورديه کان له ناو برد. له کوردستاني سورياش وه ھاي کرد. له کوردستاني ئێرانيش په ژاکي دانا. بێ ھۆ نييه که ھه موو رێکخراوه کان ده ڵێن که په ژاک رێکخراوێکي کوردي نييه. به ڵام له بنه مادا په ژاک پرۆژه ي په که که يه تا کوردان به کوشت بدات. رێکخراوه کورديه کان له ناو ببات و ئه مه به رنامه ي په که که يه بۆ کوردستاني ئێران.

ئێمه و گرووپه بچووکه کورديه کان له تورکيا ھه ين به ڵام په که که  جياخواز و دژ ده وڵه ت ناودێر ده که ن. فيرقه ي په که که زۆر راشکاوانه ده ڵێت دامه زراني ده وڵه تي کوردستان له رۆژھه ڵاتي ناوين ئيسرائيلي دووه مه. ئۆجالان راشکاوانه به تورکيا ده ڵێت ئه گه ر ناتوانيت پێش له م ده وڵه ته بگريت يارمه تيمان بده ن تا ئێمه  پێشي لێبگرين. له تورکيا پێشمان لێگرت ده مانه وێت له ئێراقيش وا بکه ين. بۆيه دژي رێفراندۆمي ھه رێم وه ستاينه وه. له سورياش دژي ھێزه کورديه کانه. رۆژێک خوازياري ئۆتۆنۆميه و ساڵێک خوازياري فێدراليزمه وه  مانگي دواتر کانتۆني ده وێت. بۆيه ده بێته به کرێگيراوي ئه مريکاش. رۆژێک بۆ رووسيا و رۆژێک بۆ سوريا به کرێگيراوي ده کات. ماوه يه کيش بۆ ئێران ده يکرد. بۆ په که که گرنگ نييه  پرسي کورد ھه بێت يا نا ئارمانجي پێش گرتنه له کوردان. دژي کورده . بۆيه نه ته وه يه کي نوێي به نێوي ئاپۆچي داناوه. ئاپۆئيستن. وه ک که ماليسته کاني که دواي عۆسماني خۆيان کرده نوێنه ري تورکه کان به ڵام سه رنه که وتن دوو نه ته وه دانێن. خه ڵکي تورک و گه لي که ماليست. که کوردستاني تورکياش دوو خه ڵک ھه ن. بۆيه ئاپۆئيسته کان نوێنه ري کوردان نين. واته بۆ مافي کوردان تێناکۆشن. دژي دامه زراندني ده وڵه تي کوردين. ته نانه ت کاتێک ده وڵه تێک بيه وێت مافي کوردانيش بدات له دژي راده وه ستێن.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی