لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی ئاڕ تی رووسی، بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کورد رایگەیاند: ئێستا سوپاکەی ئێمە زۆر بەهێزتر بووە و بەشکردنی دەسەڵاتی لەگەڵ هەسەدە رەتکردووەتەوە. رێککەوتن لەگەڵ هەسەدە لەسەر بنەمای گەڕانەوەی سەروەری تەواوی حکوومەتی سووریایە بە هەموو ناوچە کوردییەکان و دوورخستنەوەی کوردەکان لە سنوورەکان تاوەکو هێرشی تورکیا رابگیرێت. من داوام لە کوردەکان کردووە ببنەوە بەشێک لە هێزەکانی حکوومەت، ئەمەش هەندێکیان پەسەندیان کردووە و هەندێکی دیکەیان رەتی دەکەنەوە. کێشەی سەرەکی لەگەڵ (پەیەدە)یە کە یەکەیەکی سەربازی بە ناوی یەپەگە دروست کردووە و سەر بە پەکەکەیە. زۆربەی کوردەکان پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ حکوومەت هەیە و زۆربەیان پشتگیری حكوومەت دەکەن تەنها ئەوانە نەبن کە سەر بە (پەیەدە)ن، ئەوان لە لایەن ئەمەریکییەکانەوە پشتگیرییان لێ دەکرا، لەگەڵ ئەمەریکا پێکەوە نەوت دەدزن و باقاچاغی دەبەن. پەیەدە تووڕەیە لە ئەمەریکا بەوەی ئەوانی بەجێهێشتووە لە سوریا.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی