رۆژی 22/10/،2019 ڤلادیمیر پوتين سەرۆكی رووسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە سوچی لێكتێگەیشتنێكیان لەبارەی سووریا واژۆكرد.

 ده‌قی یادداشتی لێكتێگه‌یشتنی توركیا و رووسیا (سوچی، 22ی ئۆكتۆبه‌ری 2019)

1-هه‌ردوولا پابه‌ندی خۆیان به‌ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی سیاسی و سه‌لامه‌تی هه‌رێمایه‌تی سووریا و پارێزگاری له‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا دووپاتكرده‌وه‌.

2- جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌ هه‌موو شێوه‌ و رووخساره‌كانی و په‌كخستنی پلانی جیاخوازی له‌ خاكی سووریا.

3- له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌و ره‌وشه‌ی له‌ ناوچه‌ی ئۆپراسیۆنی توركیا “كانی ئاشتی”  هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ ده‌پارێزرێت كه‌ ئێستا ناوچه‌كانی گرێ سپی و سه‌رێ كانی به‌ قوڵی 32 كیلۆمه‌تر گرتووه‌ته‌وه‌.

4- هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر بایه‌خی رێككه‌وتنی ئه‌ده‌نه‌ كرده‌وه، رووسیا كارئاسانی بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ له‌ ره‌وشی ئێستادا ده‌كات.

5- له‌ كاتژێر 12:00ی نیوه‌ڕۆی رۆژی 23ی ئۆكتۆبه‌ری 2019ه‌وه‌ پۆلیسی سه‌ربازی رووسیا و پاسه‌وانی سنووری سووریا له‌ دیوی سووریا له‌ ناوچه‌ی سنووری نێوان توركیا و سووریا و له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی ئۆپراسیۆنی “كانی ئاشتی” ده‌بێت بۆ كارئاسانی گواستنه‌وه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و چه‌كه‌كانیان بۆ قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر له‌ دووری سنووری سووریا و پێویسته‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی 150 كاتژمێردا كۆتایی بێت. له‌و چركه‌ ساته‌وه‌، ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی رووسیا و توركیا له‌ خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵاتی ناوچه‌ی ئۆپراسیۆنی “كانی ئاشتی” به‌ قوڵی 10 كیلۆمه‌تر جگه‌ له‌ شاری قامیشلۆ له‌ ئه‌ركدا ده‌بن.

6- سه‌رجه‌م چه‌كدارانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و چه‌كه‌كانیان له‌ منبج و ته‌ل ره‌فعه‌ت دوور ده‌خرێنه‌وه‌.

7- هه‌ردوولا رێككاری پێویست بۆ رێگرتن له‌ دزه‌كردنی تیرۆریستان ده‌گرنه‌ به‌ر.

8- هه‌وڵی هاوبه‌ش ده‌خرێنه‌ گه‌ڕ بۆ كارئاسانی به‌ مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ و سه‌لامه‌تی په‌نابه‌ران.

9- ئالیه‌تی هاوبه‌ش بۆ چاودێریكردن و به‌دواداچوونی سه‌رپه‌رشتی و جێبه‌جێكردنی ئه‌و یادداشته‌ و هه‌ماهه‌نگی داده‌نرێت.

10- هه‌ردوولا كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسی هه‌میشه‌یی بۆ قه‌یرانی سووریا ده‌كه‌ن له‌ چوارچێوه‌ی ئالیه‌تی رێككه‌وتنه‌كانی ئه‌ستانه‌ و پشتیوانیكردنی چالاكییه‌كانی لیژنه‌ی ده‌ستووری.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی