پاش ئەوەی سوپای سوریا لەگەڵ پەکەکە رێككەوتنیان كرد بۆ بڵاوبونەوەی سوپای سوریا بەدرێژایی سنور لەگەڵ توركیا،نەخشەی دابەشكردنی دەسەڵاتی سەربازی زەمینە سازی رەخساندوە بۆ هەڵگیرسانی رووبەروبونەوەیەكی سەربازی فرە لایەن. گەرانەوەی سوپای سوریا بۆ سنوری توركیا بەشێوەیەكی فراوانتر دەرگا واڵادەكات لەبەردەم ئەگەری رووبەروبونەوەی راستەوخۆ لەگەڵ سوپای توركیادا. پێشتر سوپای سوریا هێزەكانی خۆی لە سنوری عیراق بڵاوكردبوە بە ئاراستەی باكوور بەرەو پارێزگای رەقە و بەشی باشوری دێر زور و ناوچەكانی باشوری حەلەب تا دەگاتە دەریای ناوەراست لە خۆرئاوا.

***
پاش ئەو رێككەوتنە نوێیە چەند یەكەیەكی سوپای سوریا بەرەو باكوور كەوتنە رێ بەمەبەستی رووبەروبونەوەی داگیركاری توركیا بۆ سەر شارۆچكەكان و ناوچە سنوریەكان و رەقە ، سوپای داگیركەری توركیا چەندین كردەوە رەشەكوژی دەرهەق بە دانیشتوانی خەڵكی سڤیل ئەنجامداوەو پارێزگای حەسەكەی داگیركردوەو ژێر خانی ئەو ناوچانەی وێران كردوە. لەبەرامبەردا توركیا بڵاویكردەوە سوپای توركیا رووبەروی سوپای سوریا دەبێتەوە ئەگەر بێنە باكووری خۆرهەڵاتی وڵات. ***
یاسین ئەقتای راۆێژكاری سەرۆكی توركیا رایگەیاند: سوپای سوریا نەیتوانیوە رووبەروی پەکەکە ببێتەوە كە رێكخراوێكی تێرۆریستییە و كە كاریان بۆ دابەشكردنی خاكی سوریا و بونیات نانی دەوڵەتی سەربەخۆ دەكەن خۆی ئامادەكردوە بۆ شەڕی سوپای توركیا تەئكیدیشی كردوەتەوە ئەگەر سوپای سوریا دەتوانێت شەڕی سوپای توركیا بكات با بفەرموێت. ئەگەر سوپای سوریا هەوڵی ئەوەبدات رووبەرووی سوپای توركیا بێتەوە لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا ورێگە لەكارەكانی توركیا بگرێت ئەگەری زۆر هەیە شەڕ لەنێوان هەردوولادا هەڵگیرسێت.
***   
پەکەکە دەڵێت توركیا كاردەكات بۆ ئەنجامدانی گۆرانكاری دیموگرافی لە ناوچەكەدا لە رێگەی دوورخستنەوەی كورد لە سنوری سوریا و نیشتەجێكردنی سەدان هەزار عەرەب لە لاینگرانی توركیا لەو شوێنانەدا و ئەنقەرە  ئاوارەكان وەكو كارت بەكاربهێنێت بۆ فشار خستنە سەر ئەوروپا بە ئامانجی بەدەستهێنانی دەستكەوتی زیاتری سیاسی و ئابوری. لەبەرانبەردا تورکیاش پەکەکە بەمە تاوانبار دەکات.
***
پاش پەرەسەندنی رووداوەكان بەهۆی لەشكركێشی سوپای توركیاوە زیاتر لە 800 چەكداری بیانی داعش لە كەمپی عەین عیسا لە باكووری وڵات هەڵهاتوون كە ئەو رووداوە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تووشی دڵەراوكێ ونیگەرانی كردوە. هەڵهاتنی ئەو چەكدارانە پاش هۆشداریەكانی هێزەكانی هەسەدە هات كە بڵاویانكردوە كە ئەوان ژمارەی پاسەوانی پێویستیان لەبەردەستدا نیە بۆ پاسەوانی كردنی ئەو كەمپ و گرتوخانانەی كە چەكدارانی داعشی تێدایە.
ئەو رووداوە بە یەكەمین گورزی توركیا دانانرێت كە رێگەی خۆش كرد بۆ هەڵهاتنی چەكدارانی داعش بەڵكوو لەیەكەم رۆژی لەشكركێشێكی سوپای توركدا بەفرۆكە هێرشی كردە سەر یەكێك لەو گرتوخانانەی كەچەكدارانی داعش و خێزانەكانیان تێدا بەند كرابوو ، كەئەوەش بەهەوڵێكی ئەنقەرە دادەنرێت بۆ رێگە خۆش كردن بۆ جموجۆڵی داعش و دەرچوونیان لە بەندیخانەكان.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی