ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: هەڵوێستی هەرێمی کوردستان بۆ رێگەدان بە کردنەوەی بنکەی سەربازی ئەمریکی پێچەوانەی لێدوانەکانی نێچیرڤان بارزانییە.

ئەحمەد کینانی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی ” بغداد اليوم” راگەیاندووە: “دیداری شاندێکی ئەمریکی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم کە باس لە دامەزراندنی چوار بنکەی سەربازی ئەمریکی لە کورستان کراوە، پێچەوانەی هەڵوێستەکانی پێشویەتی کە لە کۆبوونەوەیەدا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو هەرێم لەگەڵ هەموو بڕیارێکدایە کە بەغدا دەیگرێتەبەر. هەرێمی کوردستان و عێراق لە پرۆسەی سیاسیدا هاوبەشن و هەڵوێستە تاکلایەنەکان بەغدا دەخاتە دۆخێکی شەرمەزارییەوە، هەرچەندە تائێستاش لەلایەن کوردستان و ئەمریکییەکانەوە رونکردنەوە لەو بارەیەوە نەدراوە”.

ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانی فەتح داواکارییەکیش ئاڕاستەی سەرکردەکانی هەرێم دەکات و روونیدەکاتەوە، “داوا لە سەرکردەکانی کورد دەکەم پێداچونەوە بەو جۆرە بڕیارانەیاندا بکەن کە گرتبەری بەشێوەیەکی گشتی لە بەرژوەندی عێراقدا نییە”.

شیاوی ئاماژەیە ؛ هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا چوار بنکەی سەربازی نوێ لە هەرێمی کوردستان بونیاد دەنێت، ئەوەش سەرەرای مشتومڕەکان بۆ دەرکردنی سەربازانی ئەو وڵاتە لە عێراق و هەرێم.

شاندێکی دیبلۆماسی و سەربازی ئەمریکا لەگەڵ هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و شاندێکی کۆبونەتەوە و هەردوولا رێککەوتون لەسەر بونیادنانی چوار سەربازگەی نوێی ئەمریکا لە هەرێم.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی