تورکیا و عێراق بۆ هەماهەنگی یەکتری، بۆ دوورخستنەوەی دەستی پەکەکە لە شنگال و ناوچە سنووریەکان رێکدەکەون. وابڕیاریشە لە رێگەی پێشنیاز و پڕۆژە یاساوە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیار لەسەر دوورخستنەوەی ئەو هێزە بیانییانە لە عێراق بدات، کە بوونەتە هۆکاری ئاڵۆزی و نەگەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان.

لە چەند رۆژی رابردوودا، محەممەد عەلی حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەبی، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، کە بەغدا و ئەنقەرە لە ڕووی ئەمنی و هەواڵگرییەوە هەماهەنگی یەکتری دەکەن.

لەبارەی بوونی چەکدارەکانی پەکەکەش لە خاڵە سنوورییەکانی عێراق-تورکیا، عێراق-سووریا، حەکیم گوتی: لە هەڵوێست و مەترسییەکانی پەکەکە ئاگادارین و لەم بارەوە لەگەڵ ئەنقەرە لە هەماهەنگی تەواوداین.

پرۆسە سەربازییەكانی توركیا لەناو خاكی هەرێمی کوردستان، بە ئاگەداری حكوومەتی عێراقە و بەغدا و ئەنقەرە بۆ لەمەودواش بۆ دوورخستنەوەی هەژموونی پەکەکە لە ناوچە سنووریەکان، هاوکاری یەکتری دەکەن.
ئێستا بەغدا و ئەنقەرە لە گفتوگۆدان، لەسەر دۆزینەوەی میكانیزمێك بۆ رێكخستنی بوونی سەربازی سوپای توركیا لەناو خاكی عێراق و چۆنیەتی هەماهەنگیکردن بۆ لاوازکردنی پەکەکە لە قەندیل و دوورخستنەوەیان لە شنگال، لەسەر داوای حکوومەتی عێراقیش تورکیا ژمارەی هێزەکانی لە بەعشیقە بۆ نزیکی نیوە کەمکردوەتەوە.
لە ماوەکانی رابردووشدا، وەزارەتی بەرگری توركیا، دەستپێكردنی پرۆسەیەکی بەناوی (چڕنووك ٢) راگەیاند، كە ئامانج لێ ڕووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی پارتی كریكارانی كوردستانە لەناو خاكی عێراق و هەرێمی كوردستان.

تورکیا داوای لە عێراق کردووە، بۆ رێککەوتنێکی سەردەمی ڕژێمی پێشوو بگەڕێنەوە، کە بەپێ رێککەوتنەکە، کە لە ساڵی ١٩٧٨ واژۆ کراوە، تورکیا دەتوانێت بۆ لێدانی پەکەکە هەر کات بیەوێ بێتە ناو خاکی عێراقەوە، بەڵام حکوومەتی عێراق دەیەوێ ئەو پرسە لە چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمنی نێوان دوو دەوڵەت چارەسەر بکات.

د.ناسڕ یوسف، پەرلەمانتاری پارتی لە لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق، وتی: لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەسەر بنەمای ئەو راپۆرتەی کە لەسەر ناوچە کێشە لەسەرەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ئامادە کرا لەلایەن ئەو لیژنە تایبەتمەندەی بۆ ئەو پرسە پێکهاتبوو، پەکەکەش تیایدا وەکو هێزێکی بیانی باسکراوە کە پێویستە لەو ناوچانە دووربخرێنەوە کە بوونەتە هۆی نەگەڕانەوەی ئاوارەکان، بەڵام تاوەکو ئێستا پەرلەمانی عێراق بۆ پرسی بوونی هێزە بیانیەکان هیچ پڕۆژە یاسایەکی لە بەردەستدا نیە، بابەتی پەکەکە جیاوازە لە پرسی دیکە و لیژنەکەمان پێشنیازی خۆی لەبارەی بوونی پەکەکە لە شنگال و ناوچەکانی دیکە داوەتە حکوومەتی عێراق کە پێویستە لەمبارەوە بڕیار بدات و چارەسەرێک بۆ دۆخی شنگال بدۆزێتەوە.

بەڵام، قوسەی شەبەكی، پەرلەمانتاری پارێزگای نەینەوا، بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاندووە، لە دانیشتنەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دا، گفتوگۆ لەبارەی دەستتێوەردانی دەرەكی لە عێراق و وەرگرتنی بڕیار لەو بارەیەوە دەكرێت، ئەوە سەرباری باسكردنی بابەتی پارتی كرێكارانی كوردستان و بوونی هێزەكانی ئەو حزبە لە ناوچە سنوورییەكان.

شەبەكی جەختی لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، لەم وەرزەی یاساداناندا قسە لەسەر بابەتەكانی بوونی سەربازی ئەمەریكی و توركیش دەكرێت و گفتوگۆش لەبارەی بوونی چەکدارەکانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە ناوچە سنوورییەكان دەکرێت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی