سزایی تەمەلی، هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتی گەلان هەدەپە لە لە کۆنگرەی پارتەکەی لە سیرت لێدوانی دەدا بە ئاماژە بە بڵاو بوونەوەی هەواڵی چەند ڕۆژ پێش لە سەر بردنی گەنمی گرێ سپی بۆ ناوخۆی تورکیا وتی: دەسەڵاتی تورکیا پاش دزینی زەیتوونی عەفرین ئێستا ڕووی کردووەتە دزینی گەنمی گرێ سپی.

سزایی تەمەلی هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتی گەلان هەدەپە بە ئاماژە بە سیاستەکانی دەسەڵاتی تورکیا بەرانبەر سووریا وتی: سەقامگیرترین و ئارامترین شاری سووریایان کاول کرد. ئێستا لە عەفرین نە ئاسایش هەیە و نە سەقامگیری. پاش ئەوەی کە زەیتوونەکانی عەفرینیان دزی ئێستاش نۆرەی گەنمی گرێ سپی هاتووە. بە پاشماوەکانی داعش کە بۆ ئەوێیان ناردووە خەریکی گۆڕینی ئەوێ بە کۆریدۆری تیرۆرن.

شایانی باسە کە تورکیا بە چرای سەوزی ئەمریکا و بە بیانووی لەناوبردنی تێرۆر (پەکەکە) چۆتە باکووری سوریا و دەڵێت رێگا نادات قەوارەیەکی سیاسی کوردی دراوسێی بێت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی