کەمال کلیچدارئۆغلۆ سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری لە تورکیا رایگەیاند: وڵاتانی رۆژئاوا ئاگری شەڕ لە ناوخۆی سوریا و لیبیا بە ئەردۆگان خۆش دەکەن. پوتین سیاسەتی تورکیا لە لیبیا دادەڕێژێت.  ئێستاش (تورکیای ئەردۆغان) بوەتە بریکاری رشتنی خوێنی موسڵمانان

ئۆغلۆ لە وتارێکدا لە ئەنقەرە رونیکردەوە، خوێنی موسوڵمانان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڕژێت، ئەوانەشی چەک دابین دەکەن ئەمریکا و روسیان، ئێستاش (تورکیای ئەردۆغان) بوەتە بریکاری رشتنی خوێنی موسڵمانان. ئێستا کێ سیاسەتی ئێمە دیاریدەکات؟ وەزارەتی دەرەوە نەخێر، سەرۆکاتی کۆمار؟ نەخێر.. (ڤلادیمێر پوتین سەرۆک کۆماری روسیا) پوتین سیاسەتی ئێمە لە لیبیا و سوریا دیاریدەکات.

ئەوە لە کاتێکدایە لە ئیستادا تورکیا لە سوریا پاڵپشتی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان دەکات و تائێستاش ئامادە نیە لەگەڵ دیمەشق پەیوەندییەکانی ئاسایی بکاتەوە، لە لیبیاش هاوکێشەکە بەپێچەوانەوەیەو پاڵپشتی حکومەتی تەرابلوس دەکات کە لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە دانی پێدانراوە و نەیاری هێزەکانی رۆژهەڵاتی لیبیایە بە سەرۆکایەتی حەفتەر.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی