لەدوای کۆبوونەوەکەیان هەردوو مەکتەبی سیاسی حیزبی وەحدەی دیموکراتی کوردی لە سووریا (یەکێتی) و پارتی دیموکراتی پێشڤەرۆ لە سووریا کە لە سووریا بەڕێوەچوو، لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا ئەو دوو حیزبە ئاماژەیان بەوە کردووە، هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە بەهۆی هێرش و پەلاماری تورکیا و بەکرێگراوەکانیان بۆ سەر رۆژئاوای  کوردستان کردووە کە بەهۆیەوە سەدان کەسی سڤیل گیانیان لەدەستدا و هەزاران کەسیش ئاوارە و دەربەدەربوون.

***

هەردوو حیزبەکە ئەو پەلامارەی تورکیایان ئیدانەکرد و داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد گوشار بخاتە سەر تورکیا و گرووپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی تورکیا بۆئەوەی ئەو هێرشە رابگرن، ئاوارەکانیش بگەڕێننەوە ناوچەکانی خۆیان و رێگریبکەن لە پاکتاوی رەگەزی و گۆڕینی دیموگرافی لەو ناوچانە.

***

هەردوو حیزب داوا لە حکومەتی سووریا دەکەن بەتەواوی سوپا لەسەر سنووری سووریا – تورکیا بڵاوبکاتەوە بۆ پاراستنی سنوور لە هەڕەشەی تورکیا بۆ سەر سەروەری سووریا. داواش لە رووسیا دەکەن رۆڵ بگێڕێت بۆ لێکنزیکبوونەوەی بۆچوونەکانی نێوان بزووتنەوەی سیاسی کوردی و حکومەتی سووریا بۆ دەستکردن بە دیالۆگێکی رژدی بەمەبەستی چارەسەری سیاسییانەی دۆزی کورد لە چوارچێوەی سووریا.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی