لە مانگی ئابی ڕابردوودا حاجیرە ئاکار بەهۆی ڕەفاندنی منداڵەکەی دەستی بە چالاکی دانیشتن کردبوو و لە ئەنجامدا لە هەوڵەکەی سەرکەوتبوو. ئەم چالاکییە درێژەی پێدرا و لەئستادا دانیشتنی خانەوادەکان بەهۆی ڕەفاندنی منداڵەکانیان لە لایەن هەدەپە بۆ سەر چیا لە پێش بارەگای هەدەپە ئەنجام دەدرێت.

چالاکی دانیشتنی خانەوادەکان بەهۆی ڕەفاندنی منداڵەکانیان لە لایەن هەدەپە بۆ سەر چیا لە پێش بارەگای هەدەپە لە ٣ی ئەیلوول دەستی پێ کرد لە ڕۆژی ١٨مدا بەردەوامە. دوێنی ٢ خانەوادەی تریش بەژداری چالاکی بوو و ژمارەیان گەشتە ٤٣ خانەوادە. ئەو خانەوادەیانەی لە بەروارەکانی جۆراجۆر لە لایەن پەکەکە/هەدەپە ڕەفێندراون سەر چیا بانگێشتی سەرۆک کۆماریان کرد و بۆ گەڕانەوەی منداڵەکانیان داوای پشتگریان کرد. لە لایەنێک چاوەڕوانی پڕ لە ئومێد و هیوای خانەوادەکانی بەردەوامە و لە لایەنی تری پشتگری کەسانێک لە پارێزگاکانی تورکیا دێن بەردەوامە.

پێنج خێزانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چوونە ڕیزی دایکانی ئامەد دژی پەکەکە

دوای ئەوەی کۆمەڵێک دایک لە شاری ئامەد دەستیاندایە چالاکی لەبەردەم بارەگای هەدەپە، بە تۆمەتی رفاندنی منداڵەکانیان بۆ شاخ، لەگەڵ بەردەوامبوونی ناڕەزایەتییەکانیاندا، پێنج خێزانی تر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە چوونە نێو ریزی ناڕەزایەتییەکانەوە.

ئەو پێنج خێزانەی تریش لە ئێرانەوە کە منداڵەکانیان چوونەتە نێو باڵی ئێرانی رێکخراوی پەکەکە، ناسراو بە پژاک، بەشدارییان لە ناڕەزایەتییەکەدا کرد. ئەو پێنج خێزانە لە ١٠ کەس پێکهاتوون، وێنەی منداڵەکانیان بەدەستەوەبووە و چوونەتە بەردەم بارەگای هەدەپە لە ئامەد و، بەشدارییانکرد لە ناڕەزایەتی دایکان.

لە ماوەی ڕابردوودا پەکەکە بە چەندین ڕێگا منداڵان و گەنجانی هەرچوار پارچەی کوردستانی لەژێر ناوی نەتەوایەتی و کوردایەتیدا خەڵەتاندووە و هەستاوە بە ڕفاندنیان بۆ چیاکان، بە مەبەستی بەکارهێنانیان لە کاری چەکداریدا. پەکەکە لەلایەن هەریەکە لە ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپاوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا بە ناڕاستەوخۆ هاوکارییان دەکەن.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی