سەفین دزەیی بەپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت كە پەیوەندییەكی باشیان لەگەڵ ئێراندا هەیە و خوازیارن ئەو پەیوەندییانەش بەردەوام بن.

***

***

دزەیی لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی رووداو باسی لە گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران و كاریگەرییەكانی لەسەر عێراق و هەرێمی كوردستان كرد  وتی: عێراق لە چەند ساڵی رابردوو دووچاری کۆمەڵێک کێشە و شەڕ و پێکدادان و ئابڵۆقە و نەهامەتی بووەتەوە، بۆیە بارودۆخی عێراق زیاتر لەوە بەرگە ناگرێت ببێتە گۆڕەپانی چارەسەرکردنی ململانێ ئەو زلهێزانە، چ هەرێمی بن یان نێودەوڵەتی. لە هەموو کۆبوونەوەکانی سەرۆك كۆماردا ئاماژە بەوە درا، کە عێراق نابێت ببێتە گۆڕەپانی ململانێ، بە تایبەتیش بە نیسبەت هەرێمی کوردستانیشەوە، بەڕاستی ئەو بەشەی عێراق کە تا راددەیەکی زۆر لەڕووی ئەمنی و گەشەسەندنی ئابووری پێشکەوتن بەخۆیەوە دەبینێت، ناکرێت بیکەینە قوربانی.

 ***

***

سەفین دزەیی راشیگەیاند “ئێمە پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ ئێران هەیە بە حکومی ئەوەی دراوسێین، لەڕووی پەیوەندی مێژوویی و کۆمەڵایەتییەوە، ئەو پەیوەندیانە دێرینن و حەز دەکەین بەردەوام بێت. بە هەمانشێوە ئەمریکا وڵاتێکی هاوپەیمانە، هاوکارمان بووە لە رۆژانی تەنگانە، بۆیە پێویستە ئەو باڵانسە رابگیرێت و عێراق نەبێتە شوێنی ململانێ.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی