مامۆستای مێژووی کوردستان پێی وایە کە پەکەکە دوای شکست هێنان لەسوپای تورکیا، ئێستا رووی لەشەڕی راگەیاندنی کردووە و درۆ بڵاو دەکاتەوە و ئابووری گوندەکانی لەناو بردووە.

پەکەکە لە شەڕی خۆی لەدژی تورکیا و خەڵکی کورد درێغی لەهیچ نەکردووە. ئێستا دوای ئەوەی گووشاری بۆ هاتووە لە ناوچە شاخاویەکانی هەرێم، دەڵێت مەسعوود بارزانی و پارتەکەی بە هاوکاری و مووچەی تورکیاوە دەژین و دەجووڵێنەوە و زەمینی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر پەکەکە ئامادە دەکەن.

***

 پارتی ئەم تۆمەتانە رەت دەکاتەوە و پەکەکە تاوانبار بە پێشلکاری مافی مرۆڤ دەکات. داگیرکردنی مەزراو و باخی هاوڵاتیان نموونەیەتی. بۆ زیاتر باس کردن لەمبارەوە قسەمان لەگەڵ مامۆستای مێژووی کوردستان لەزانکۆی زاخۆ کردوو لەگەڵ بەڕێز دۆکتۆر فرسەت و ئەمە دەقەکەیەتی.

***

بەڕێز فرسەت ئەم رۆژانە پەکەکە دەڵێت دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بەتایبەت بەڕیز مەسعوود بارزانی پشتیوانی لە هێرشەکانی تورکیا دەکات. بۆچوونی ئێوە چییە؟

دۆکتۆر فرسەت: پەکەکە زۆر جار ئەمەی وتووە. ئەمە بەس قسەیە و هیچ بەڵگەیەکی لەسەر نییە. ئەمە بەس ناکۆکی نێوان پارتی و پەکەکە قووڵتر دەکاتەوە. پەکەکە کاتێک کە وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ رێوڕەسمی نێچیروان بارزانی هات و بەشدار بوو دووبار کەڕەنای لێ دا و رەخنەی زۆری لە هاتنی گرت. چوونکە پێی وایە کە بارزانی یارمەتی تورکیا دەدات. بەڵام کێشەکەیان زۆر بناخەیی تر و کۆنترە.

پەکەکە ناوچەیەکی زۆری لە سنوورەکانی ئێران و تورکیای داگیرکردوو و دارایی و ئابووری خەڵک بەتاڵان دەبات. ئەندامانی ئەم گرووپە رێگا نادەن خەڵکی گوندەکان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆێن و جووتیاری بکەن. راگەیاندنەکانی پەکەکە بەس درۆ بڵاو دەکەنەوە لەدژی پارتی. بەڵام دەبێت بزانن کە پارتی حزبێکی کوردیە. بۆیە من پێم وانییە ئەوەی پەکەکە دەیڵێت راست بێت. پارتییش بۆ خۆی چوارچێوەیەکی هەیە و لەگەڵ تورکیا سنووری هاوبەشی هەیە. تورکیا دەوڵەتێکی بەهێزە و پارتی ناتوانێت پێشی لێ بگرێت.

***

دوران کاڵکان سەرکردەی پەکەکە کە تورکە لەدیمانەیەکدا دەڵێت ئەگەر پارتی درێژە بەم رەشەی بدات ئەوە پەکەکە لەگەڵی بەشەڕ دێت ئارمانجی لەم قسانە چییە؟


دۆکتۆر فرسەت: سەرەتا دەبێت بڵێم ئەم قسانە بۆچوونی کاڵکانە. دەبێت بگوترێت کە پەکەکە لە تورکیا شکستی قورسی ‌هێناوە و دەسەڵاتی نەماوە. بنکەکانی لەدەست دەرچوون لەتورکیا و ناتوانێت وەریانبگرێتەوە و بۆێە هەر قسە دەکات. پەکەکە بەس دەزانیت ستەم لەگوندیان بکات و ئەم کردەوەیە بۆتە هۆی ئەوەی کە خەڵکی ئاسایی ببنە ئارمانجی هێرشەکان. ئەمە کردەوەیەکی نامرۆڤیانەیە.

***

لەگەڵ دەستپێکردنی سەرۆکایەتی نێچیروان بارزانی، پێتان وایە پەکەکە لەبەرانبەری هەرێم چ بکات؟


دۆکتۆر فرسەت: ئەوەی کە دەڵێت وەک مامۆیەتەی واتە مەسعوود، راست دەڵێت. پەیوەندی نێوان نێچیروان و بارزانی زۆر باشە. ئەو بەتایبەت لەگەڵ ئەردۆغان و سەرکردەکانی ئێستان تورکیا پەیوەندی زۆر تایبەتی هەیە. پێشتر نێوان مەسعوود و تورکیا کێشە هەبوو و نێچیروان چوو و ئەم پرسانەی چارەسەر کرد ئەمە واتای ئەوەیە کە ئەردۆغان و نێچیروان پەیوەندی برادەرانەیان هەیە. ئەمە لە هاتنی وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ ڕێوڕەسمی سەرۆکایەیت نێچیروان بە جوانی دەرکەوت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی